پوختەیێک لە کتێب
لهبارهی بڵاوکردنەوەی ئەم کۆمەڵە شیعرە نارین ڕۆستەم دهڵێت:
دەمویست شیعرەکانم ئەرشیفێکیان ھەبێت، پێم وا نییە شتێکی خراپم کردبێت و بۆ باشەش ئەوە ئیشی خوێنەرە، وا چاکە نووسەر بەدوای خوێنەردا ڕانەکات بۆ ئەوەی لێی ڕانەکەن.
هەروەها لە بارەی کۆمەڵە شیعری بەرەواژ گوتی:
گەورەی ئەم کۆمەڵە شیعرە تەمەنی ھەشت ساڵ و بچووکترینی ساڵێکە، تاکە شت کە زۆر لەسەری سوور بووم ئەوە بووە کە کتێبەکەم لە گەرووی کتێبی نووسەرێک یان دووانی دیکەوە دەرنەچووبێ، چونکە ناکامبوون لەوە خۆشترە.
لەم کتێبەدا جگە لە شیعر، دیدارێکی ئەدەبی لە خۆگرتووە کە ڕۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح سازیداوە.
( نارین ڕۆستەم) دەشڵێ : “من سیستەمی ئابووری لە شیعردا پەیڕەو دەکەم، نامەوێ دێڕێک لە خزمەت دێڕێکی شیعری دیکەدا بێت، دەمەوێ ھەموو دێڕەکان شیعر بن (مەرج نییە بتوانم ).”
چەند دێڕێک لە کتێبەکە:
کۆمەڵێک پەنجەی قرتاو لە زبڵخانەیەکدان.
درێژترین پەنجە ھیی جەنگاوەرێکە،
شەڕێک قەوما و شەرەفی نیشتمان
ھاتە گۆڕێ و ئێ…
با دەست بە وشەوە بگرین.
تایەی لۆریی زبڵڕێژەکە
قرچەی لە شتێک ھەستاند:
پەنجەی مامۆستای بیرکاریمانە
گەنگەرین پەڕاندی.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
پیرۆزە نارین بەڵێن ساڵح
-
کچێک وێنە بە شیعر دەکێشێت حەمە هاشم
-
شیعری ”شەڕە پشیلە٭” چارەنووسێکی باشی نییە سروشت نەوزاد
- بۆ نارین ڕۆستەم، خاوەنی شیعری “قوتوو” مەریوان وریا قانع
- فڕین لە دەرەوەی پۆل دلاوەر قەرەداغی
-
ئەو شاعیرەی ژیان بەردێک بوو بەر سەری کەوت کەچی دڵی شکاند کەژاڵ ئەحمەد
-
ژیان لە فەرهەنگدا: نارین – بەشی کوردی ڕادیۆی ئەمریکا
-
شیعرەکان کەم بوون، بەڵام پڕبوون لە شیعر دیار سۆفی
-
شیعر و شاعیریی و خوێندنهوهیهك بۆ بهرههمه شیعری بهرهواژ -1- سۆران محەمەدسوورە
-
شیعر و شاعیریی و خوێندنهوهیهك بۆ بهرههمه شیعری بهرهواژ -2- سۆران محەمەدسوورە
-
شیعر و شاعیریی و خوێندنهوهیهك بۆ بهرههمه شیعری بهرهواژ -3- سۆران محەمەدسوورە
-
نارین ڕۆستەم و سوریالیزم تەلار تاهیر
-
گهڕانێكی ئهنتۆلۆجی به نێو خودێكی بێ شوناسدا دانا عەسکەر
-
بەرەواژ بێ بۆنە نارین ڕۆستەم
-
گفتوگۆکردن لەسەر شیعر و پەرتووکی بەرەواژ بەرنامەی کۆڕاز
-
پرۆسەی خۆ ئازادكردن و هەڵبژاردن موتەڵیب عەبدوڵا
- خوێندنەوەی دەقی (بووکەڵەی سووپەرمان)ی نارین ڕۆستەم ڤیدۆ
-
بەرەواژ-م خوێندەوە خەبات عارف
-
بەرەواژ لە ناونیشانەوە بۆ شێواز کاروان کاکەسوور