دەربارە

نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا. وەک کارێکی نوێ هەڵدەستێت بە دابینکردنی ژمارەی پێناسەی هەر کتێبێک کە بە ژمارەی (ISBN) ناسراوە یان ژمارەی نێودەوڵەتی کە نووسینگەی تایبەتی خۆی هەیە کە سەر بە ڕێکخراوێکی نێودەڵەتییە بە سپاردن و پێدانی ئەوژمارەیە، هەتا لە زۆربەی تۆڕەکانی نێت یان فرۆشگاکانی کتێب و کتێبخانەکان کتێبکە پێناسەی خۆی هەبێت. کتێبەکانی نووسیار لە ئێستادا ئەو کۆدەی دەستەبەر کردووە لەلایەن سەنتەری کتێبخانەکانی دانیمارک و هەروەها کتێبەکانی نووسیار لە ئەرشیفی کتێبخانەی شاهانەی دانیمارک پارێزراو دەبن.سەرەتا بە یەکەم پرۆژە دێتە مەیدانی چاپ بڵاوکردنەوە.

نووسیار لە سەرەتای درووستبوونی هەوڵی داوە پردێکی ڕۆشنبیری درووست بکات لە نێوان کوردستان و ئەوروپا بەتایبەت وڵاتانی ئەسەکندەنافیا. لەو بارەیەوە چەندین هەنگاوی ناوە بۆ ناساندنی ئەدەب و کولتتوری کوردی بە جیهان.

بوەشانی نووسیار لە ١-٣-٢٠١٩ دامەزراوە.

...