شیعر و شاعیریی و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه شیعری به‌ره‌واژ
-3- كۆتایی
چواره‌م: بگێڕه‌وه‌ی منداڵ:
مرۆڤ، به‌گشتیی مامه‌ڵه‌یه‌كی نامۆی له‌گه‌ڵ منداڵیی و ڕابردووی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌نێوان ئه‌م مرۆڤانه‌دا كه‌سانێك هه‌ن كه سرووشتێكی نامۆتر و شێتانهتریان له‌گه‌ڵ منداڵییدا هه‌یه، ئه‌وانیش شاعیرانن. شاعیران بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیی خۆیان ببیننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی دڵبڵندییی منداڵییان بكه‌نه‌وه، به زمانی منداڵیی -نه‌ك به زمانی شیعری منداڵیی- شیعر ده‌ژێنن، كه له گه‌وره‌ییدا لێیان ستێندراو و سنوورداركراوه، هه‌میشه له‌و خه‌یاڵ و له‌و منداڵییه‌دا ده‌ژن، كه ده‌ستیان پێیان ناگاته‌وه. جا ئیتر ناخۆشیی و كوێره‌وه‌ریی بێت یان خۆشیی و خه‌نده، چونكه منداڵ، به‌تایبه‌تیی بگێڕه‌وه‌ی نێو ئه‌م چوار شیعرانه‌ی كه له خواره‌وه‌دا ناویان هاتووه، هه‌رده‌م شته‌كانی وه‌ك كایه و یاریی بینیووه.
له شیعره‌كانی “كڵاو، زۆرانبازی، قوتوو و حه‌مام”دا بگێڕه‌وه‌یه‌كی منداڵ هه‌یه. له‌و شیعرانه‌دا كه شاعیر باس له خێزان ده‌كات، له‌وێدا منداڵێكه و خۆی شاعیر نییه. بۆیه له‌و شیعرانه‌دا بگێڕه‌وه‌ی منداڵییەک دەبینین، بەڵام له شیعری كڵاو و حه‌مامدا بگێڕه‌وه‌ی منداڵ، چاوێكی گه‌وره‌شی له‌سه‌ره. واته بگێڕه‌وه هه‌ر له زه‌مه‌نی منداڵییدا نییه. بۆیه شاعیر به‌م بگێره‌وه منداڵه له شیعره‌كاندا، وه‌ك جندارێك ده‌ست له شیعر ده‌وه‌شێنێت. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر بگێڕه‌وه‌ی منداڵ له‌نێو ڕووداو و مه‌ترسییدا ژیابێت، ئه‌وه به چاوێكی منداڵانه ڕووداوه‌كانی بینیووه و لێكی داونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له هه‌ردووك له شیعره‌كانی “زۆرانبازی و قوتوو”دا، چونكه له‌م دوو شیعره‌دا به‌رگی منداڵێكی گه‌وره‌بوو نییه، به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ منداڵێكی بگێڕه‌وه هه‌یه. واته بگێڕه‌وه‌ی منداڵ ڕووداوه‌كانی وەک کایە و گاڵتە بینیوون و منداڵی نێو ئه‌و ڕووداوانە، منداڵێکە لەگەڵ ڕووداوه مه‌ترسییه‌كان، به ترسه‌وه یاری ناكات. كه‌چی له شیعری كڵاو و حه‌مامدا بگێره‌وه‌ی منداڵ هه‌یه و به‌رگی منداڵێكی گه‌وره‌بوو به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م بگێره‌وه منداڵه‌دا هه‌یه. واته جگه له بگێڕه‌وه‌ی منداڵ، ئه‌وه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا تێگەیشتنێكی گه‌وره‌بوونانه‌ش هه‌یه، لەوەی كه ئەو ڕووداوانە پڕبوون لە مەترسیی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره شێوازه وایكردووه، شیعر بپه‌ڕێنێته‌وه ئاستێكی به‌رزی شیعریی، هونه‌ریی و ئێستاتیكیی.
ا/ شیعری قوتوو:
شاعیر له شیعری “قوتوو”دا خه‌یاڵ، تێروانین و دنیابینیی منداڵیی خۆی -ناڵێم ده‌یكات به شیعر، چونكه منداڵیی، خۆی شیعرێكی نه‌نووسراوه- به‌به‌ر شیعردا ده‌كات و منداڵیی خۆی به شیعر په‌روه‌رده ده‌كات و ده‌یژێنێت، هه‌ر بۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه به‌ده‌ستلێدان له “منداڵیی شاعیر” سه‌رڕێژه:
“قوتوویه‌كی بێسه‌ره ماڵه‌كه‌مان
هه‌ندێك جار شه‌كری تێ ده‌كرێت و
زۆر جاریش خوێ.” (ڕۆسته‌م. 2021: 21)
شاعیر له منداڵییدا ماڵه‌كه‌ی خۆیانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز بینیووه، ماڵێك له‌شێوه‌ی قوتوو، كه سه‌ری نه‌بووه، نا ئاسمان سه‌ری بووه. دنیای منداڵ هه‌رده‌م دنیایه‌كی بێخه‌وش و بێگرێیه، هه‌رده‌م بۆ گرێیه‌كانی ژیانی ئه‌وانی له‌خۆگه‌وره‌تریش گرێیه‌كان هه‌ر به‌و تێڕوانینه ده‌كاته‌وه، كه خۆی وێنایان ده‌كات، نه‌ك به وێنای ئه‌وان. بۆیه ژیانی منداڵیی، جیهانی شاعیرانه. مرۆڤه گه‌وره‌كان به‌رده‌وام پێویستیان به شیكردنه‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه شیكردنه‌وه‌ی دونیای منداڵیی بۆ مرۆڤه گه‌وره‌كان قورسه، چونكه لێی تێناگه‌ن، ئه‌وه‌نده ناخه‌كییه، كه مرۆڤه گه‌وره‌كان پێویستیان به شیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌بێ بۆیان به‌راورد بكه‌ی به باڵا، قه‌باره و ژماره. ‘مرۆڤه گه‌وره‌كان هیچ كات خۆبه‌خۆ تێناگه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ منداڵان/شاعیرانی نێو مه‌ته‌ڵ، تاقه‌تپڕووكێنه كه به‌رده‌وام شته‌كانیان بۆ شی بكه‌نه‌وه’. (ئێگزوپێری. 2019: 8-9)، هه‌ر ئه‌مه‌شه شیعر؛ كه وه‌ك په‌تێكی چنراو وایه، كه هه‌ر سه‌ره‌ی به داوێك له “داوی منداڵیی” ده‌ستپێده‌كات. بۆیه هیچ كاتێك نییه، كه شیعر و منداڵیی به‌بێ یه‌كتر هه‌ڵبكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌نێو خۆیدا هه‌ڵگری دژیه‌كیی، بێزاریی، شه‌یدایی و ئاوازی كینه‌ی شادیی بێت.
منداڵ هه‌ر له گچكه‌یییه‌وه زمانی به‌ر شیرین و تاڵیی ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر چی ناتوانێت باش سه‌رده‌رییان لێبكات، له‌وێوه، له‌و شیرین و تاڵیییه‌وه هه‌ست به دووانه‌كانی ژیان ده‌كات، دووانه‌ی ژیان و مردن، خۆشیی و ناخۆشیی، ماڵ و كرێچییایه‌تیی، ئازار و ساغڵه‌میی. ئیدی له كۆپله‌ی دووه‌مدا ئه‌م ماڵه چیتر ماڵی منداڵ، كه ئاسمان سه‌ری بووه، به‌و ساده‌یییه نامێنێته‌وه و به‌ر شیرینیی له‌خۆگه‌وره‌تره‌كان ده‌كه‌وێت، واته هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خوشكه‌كه‌ی مێرد ده‌كات، شیرینیی ده‌چێژێ و تامی خۆشیی ده‌كات و ئه‌و ده‌مه ده‌بێت خۆی ته‌یار بكات بۆ شیكردنه‌وه‌ی دونیای خۆی بۆ دونیای ئه‌وانی دیكه، ئه‌گه‌ر چی شیكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام شیكردنه‌وه‌كه‌ش هه‌ر له دونیای منداڵییدا ده‌ژێت:
“كه خوشكم چووه ناو جلی بووكێنییه‌وه،
ماڵمان شه‌كردان بوو” (هه‌مان، 21)
به‌ڵام ئه‌وه‌نده ناخایه‌نێت، ئه‌م شیرینییه، ناتوانێت تاسه‌ر به‌ته‌نیا به‌بێ دژه‌كه‌ی بژێت، ئیتر خوێ كه ئازار به‌سۆتر، ڕه‌نج تۆختر و ڕه‌ش تاڵتر ده‌كات، ده‌بێته میراتگری ئه‌م ماڵه بێسه‌ره، كه ئاسمان سه‌ریه‌تی:
“ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌لووعه‌ی تانكی ئاوه‌كه‌م له‌ده‌ست په‌ڕی و
خوێن به ده‌ماری تانكیدا هاته خوارێ
قوتووه‌كه پڕببوو له خوێ.
ده‌رمانخانه‌كان له جیاتی ده‌رمان، بلیتی یانه‌سیبیان ده‌فرۆشت. (هه‌مان: 22)
له‌ده‌ستده‌رپه‌ڕینی به‌لووعه‌ی تانكی ئاو، كه‌وتنه نێو ژیانێكی تره، كه ژیانی خوێ و شیرینییه، ژیانی دووانه‌كانه، نه‌ك ئه‌و ژیانه‌ی كه ماڵ تێیدا هه‌رده‌م وه‌ك قوتوویه‌كی بێسه‌ر بێت. سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، بگێڕه‌وه هه‌ر منداڵ ده‌مێنێته‌وه، ده‌رمانخانه به شوێنی فرۆشتنی بلیتی یانه‌سیب، له جیاتی ده‌رمان تێگه‌یشتووه و قووتدانه‌وه‌ی ئه‌كبه‌ریش له كاتی كۆخینی بانگده‌ردا، وێنای نه‌خۆشیی بۆ ناكات.
“بانگده‌ر (أكبر)ـه‌كه‌ی (الله)ی قووت دایه‌وه.” (هه‌مان: 22)
به‌مپێیه قووتدانه‌وه‌ی وشه‌ی “ئه‌كبه‌ر” لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی به‌ر تێگه‌یشتنی منداڵێك ده‌كه‌وین، ئه‌وه‌نده به‌ر مانا ئایینییه‌كه‌ی ناكه‌وین.
“له ناوه‌ڕاستی ئه‌م قوتووه‌دا،
ئاسمان پارچه‌ڕایه‌خێكی موتفه‌ڕكه،
هه‌ڵواسراوه
هه‌ر په‌ڵه‌هه‌ورێكی چڵكنی بكه‌وێته سه‌ر،
دایكم به گه‌سك لایده‌بات
(ئه‌وه ده‌شارمه‌وه كه دایكم به قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كه‌وه نووساوه و په‌ڵه‌هه‌وره چڵكنه‌كان ده‌ژمێرێ)
به سواری گه‌سكه‌كه‌وه به‌سه‌ر قوتووه‌كه‌دا ده‌فڕم،
باوكم…
پێكێك عه‌ره‌ق هه‌ڵده‌دا و
فو به فانۆسه‌كه‌دا ده‌كات
من له گه‌سكه‌كه به‌رده‌بمه‌وه و
به‌ناو قاپی جاجیكدا ده‌كه‌وم،
ته‌باغه‌كه كوژاوه‌ته‌وه
به‌شی ساڵێكی دیكه نه‌گبه‌تی كوڵاوه.” (هه‌مان: 23- 24)
بۆیه منداڵیی شاعیر/نارین ناتوانێت به‌شدار نه‌بێت له پێكهاته و ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی. منداڵیی ده‌ستێكی خوداییی به‌سه‌ر ناوهڕۆك و ڕووخساری شیعره‌وه هه‌یه، ناوهڕۆك زۆرجار له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌دا، ڕووخساریش له ئاكار و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی شاعیردا ده‌بینرێته‌وه. وه‌ها منداڵێكی زیت و وردبین له‌گه‌ڵ منداڵییدا، ئاقیبه‌تێكی باشی نابێت و سه‌ره‌نجام له پڕیشكی شێتیی یان ده‌روونیی هه‌ڵده‌نووتێ. ئه‌مه سه‌ره‌نجامی زۆربه‌ی شاعیر و وێژه‌وانانی داهێنه‌ر و نوێخواز بووه.
هایدێگەر لە وتاری “شیعر چییە؟دا ئاماژە بەوە دەدات کە “شاعیر تەنیا پەیوەستە بە دەنگی خۆیەوە.” (هایدیگه‌ر، 2017: ٥٠)، ئه‌و ده‌نگه ده‌نگێكه كه له‌نێو خۆیدا ده‌ژیێت و مه‌رایی بۆ كه‌سی تر نییه. ئه‌و ده‌نگه ناكرێت هه‌مان ئه‌و ده‌نگی منداڵییه نه‌بێت كه هه‌ڵیگرتووه، ئه‌و ده‌نگه‌ی كه هه‌زاران وێنه، خه‌یاڵ و فڕینی له مێشكدا ده‌زرنگێته‌وه.
ب/ شیعری زۆرانبازی:
شیعری زۆرانبازی یه‌كێكه له شیعره هه‌ره جوانه‌كانی نێو به‌رهه‌می به‌ره‌واژ. شیعرێك كه وه‌ك فیلمكارتۆنێك ده‌بینرێت، به‌ڵام نه‌خێر، ئه‌م شیعره باسكردنه له خێزانی كورد، له ژن و مێرد، كه چۆن كێشه و گرفته‌كانیان له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانیاندا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه پرسێكی گرینگه و به‌ده‌گمه‌ن خێزانێك هه‌یه كه له‌نێو ئه‌م كێشه‌یه‌دا نه‌خوولێته‌وه. بگێڕه‌وه‌ی منداڵ، هه‌مان ئه‌و منداڵه‌ی نێو خێزانێكی كورده، كه ژن و مێرده‌كه له كێشه و شه‌ڕه‌كانیاندا، ده‌یكه‌نه بینه‌ری خۆیان، جڵه‌وی گۆڕینی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له‌ده‌ست منداڵدا نییه، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه شه‌ش فیكه زیاتریشی پێبێت.
“ئەمن
شەش فیکەی ناو چپسی یانەسیب بە ملمەوە و ناتوانم ئەم یارییە ڕابگرم.” (هه‌مان: 18)
به‌گشتیی له وێژه‌ی كوردیی و شیعر به‌تایبه‌تیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ها بگێڕه‌وه‌یه‌كی منداڵ نابینرێت، كه تێیدا بووه‌ته بینه‌ری یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئارێشه‌كانی دایباب. بۆیه ئه‌م شیعره له‌م ڕووه‌وه ده‌بێت جێگه‌ی بایه‌خپێدانی خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گران بێت. به‌تایبه‌ت كه بگێڕه‌وه‌ی منداڵ ڕووداوه‌كه وه‌ك ڕاستییه‌كی خێزانیی نابینێت، به‌ڵكوو وه‌ك یارییه‌ك ده‌یبینێت و ده‌یگێڕێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه هێلی نوێخوازیی.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له شیعری “زۆرانبازی”دا به‌ر ئه‌و بگێڕه‌وه منداڵه بكه‌وێت، ئه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌واوی شیعری “زۆرانبازی” لێره داده‌نێین:
“ھەر جارەی تەلەڤزیۆنە ڕەشوسپییەکە
تەقەتەقی لێ ھەڵدەستا و
یاری زۆرانبازی پێشان دەداین،
باوکم
خۆی لێ دەبووە پاڵەوان،
دەبوو قاپێک شووتیی قەڵەو بخوات.
دایە
سەری شووتییەکانی دەپەڕاند،
ئێسکەکانی شووتیی ورد ورد دەکرد:
زۆرانبازە دۆڕاوەکە بوو.
ئەمن
ناوبژیوانێکی بێفیکە،
بە شۆڕتی خەتخەتەوە دەسووڕامەوە.
کە کارەبا دەکوژایەوە،
دنیا ڕەنگاوڕەنگ دەبوو.
باوکم
قاپی شووتیی بەرز دەکردەوە
بەڕاستی ببوو بە پاڵەوان.
زۆرانبازە دۆڕاوەکە
سەری لەناو کۆشی و
لە حەمام
پارچەی قاپە شکاوەکانی لە گۆشتی دەردەھێنا.
ئەمن
شەش فیکەی ناو چپسی یانەسیب بە ملمەوە و ناتوانم ئەم یارییە ڕابگرم.” (هه‌مان: 16- 18)
پێنجه‌م: پڕیشكی ناو بێهووده‌یی شیعری “سێ براده‌ر”
مرۆڤ ماندووە، بەڵام پرسیاری بۆ ماندووبوونەکەی نییە، ئەمە گرێکوێرەی کوردانە. زۆر جار بەخۆتت وتووە، کە ئیتر لەمەڕ هیچ شتێکه‌وه نازانم، بەڵام هێندە نابات، خۆت قووچدەکەیتەوە، کە هەموو شتێک تێدەگەیت و هیچ شتێکیش تێکنادەیت. ئەوەندەش بێخەیاڵ، کە هیچ کێشەیەکت نەبێت. بۆ؟ ئێمە پرسیارگەلی منداڵیی خۆمان بە هەواڵەکان سەودا کرد و حزبمان کرد بە پێشەنگی بیرکردنەوە لەخۆمان؛ لێرەوەبوو گۆرانییەکان وەندا بوون، ڕووحمان گەنە هەڵی ماسیی، تەمەن مۆرانە لێیدا. تەنیا ئەو کاتەش دەرک بەو بەمێشبوونە دەکەین، کە شیعرێک دەخوێنینەوە. شیعری سێ براده‌ر، وەک زۆربەی شیعرەکانی تری نێو به‌رهه‌مه‌كه، نە بە زمانێکی زبر، نە بە زمانێکی واوەیلا و نووزەنووس، دێت سەرپۆش لەسەر خەونەکانمان هەڵدەداتەوە و یێژێت، ئەی ڕووحی سمراو، هەوایەکی ئازاد هەڵبمژە، دنیا زووە و بەربەیان لە چاوشارکێنی تۆدا هەرمێی ئومێدی لە گەیینە.
شیعری سێ براده‌ر، له ڕیزبه‌ندیی ژماره سێی شیعره‌كانی نێو به‌رهه‌مه‌كه‌دایه و هاوكات ژماره سێش خراوه‌ته پێش وشه‌ی براده‌ر، ئه‌مه موویه‌كی ماتماتیكیی تێدایه؛ گرینگ و پێویسته خوێنه‌ر به‌رچاوڕوونی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه خاڵێكی گرینگی ئه‌م به‌رهه‌مه شیعره ئه‌وه‌یه كه بیركارییانه (ماتماتیكی)یانه كاری تێدا كراوه، به‌هه‌رحاڵ با ئه‌م ئاماژه كورته‌یه، وه‌ك به‌رچاوخستنێك بێت بۆ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست و ئیتر نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه.
شیعره‌كه سێ براده‌ر، به‌ڵام سێ براده‌ری گچكه و منداڵ ده‌گرێته خۆی، یه‌كێكیان به‌رگدروو، دووه‌میان مامان و سێیه‌میش شاعیرێكه. یه‌كه‌میان ده‌بێته به‌رگدروو، خه‌ون ده‌دوورێت، كه‌چی خه‌ونی شاعیره‌كه له‌به‌ر ڕه‌قیی و یاخیبوون، له‌به‌ر سه‌ختیی و جێكه‌وتنه‌بوونی خه‌ونه‌كانی له وڵات‌دا، ده‌رزی و داوی دروومان نایبات. كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م مردنێكی ئاسایی ده‌مرن، كاتێك به‌رگدرووه‌كه ده‌مرێت، به شاعیر ده‌ڵێن له‌وێ به‌فر ڕه‌شه و به بوتڵێك وێسكی ئه‌مه بكه شیعر، به‌ڵام ڕه‌شیی قووماشه، نه عه‌به‌سیه‌تییه‌كه‌ی، هه‌ر بۆیه‌شه مردنی ئه‌و نابێته شیعر، وه‌ك چۆن عه‌به‌سیه‌تی شاعیر دروومان نه‌یده‌برد. ئه‌وی تریش كه مامانه دواجار له بگێڕه‌وه/شاعیره‌كه بزر ده‌بێت و لێكهه‌ڵده‌بڕێن، هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ی كه هاوڕێی مامانی بزر ده‌كات، سی هه‌زار و دووسه‌ت منداڵ ده‌كه‌ونه كۆشی زه‌وییه‌وه:
“براده‌ره‌كه‌م مامان بوو،
ژنان لنگیان بۆ هه‌ڵده‌بڕی
ئه‌ویش: مامۆستا، له‌حیمچی، نه‌خۆشه‌كانی داهاتووی لێ ده‌رده‌هێنان.” (هه‌مان، 12)
بزربوونی مامان لێره‌دا ده‌كرێت گوزارشت له قێز له سێكسكردنێكی زۆر و بێچێژ، وه‌چه‌خستنه‌وه‌یه‌كی زۆر و په‌راوێزی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندرووست له كۆمه‌ڵگه‌دا بێت، بۆیه بزربوونی مامان، خۆبزركردنیه‌تی، كه وه‌ك بێزاربوون ده‌بینرێت. بۆیه مردنی مامان، مردنی دایكی هێنانه‌دنیایه، كاتێك كه ده‌شمرێت منداڵه خه‌مۆكه‌كان، له ده‌وری ته‌رمه‌كه‌یدا په‌شیمان ده‌رده‌كه‌ون و به داهاتووی سبه‌ینێی خۆیاندا ده‌كێشن، كه بۆچی هێنانیه دنیاوه.
“له‌ناو ته‌له‌ڤزیۆن
منداڵه خه‌مۆكه‌كان
به چوارده‌وری ته‌رمی مامانه‌كه‌مان
په‌شیمان…
به ناوچاوانی سبه‌ینێی خۆیاندا ده‌كێشن” (هه‌مان، 14)
دواجار شاعیره سه‌رگه‌ردان و عه‌به‌سییه‌كه‌ی هاوڕێمان، له‌ناو كۆمه‌ڵگه، ڕاوده‌نرێت، وه‌ك شێتێك ده‌یبینن و ڕه‌تده‌كرێته‌وه، بۆیه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خۆكوشتن “بانگكردن” ده‌كه‌وێته سه‌ری، په‌تێك ده‌خاته ملیه‌وه و خۆكوژیی ده‌كات. كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خۆكوشتنی شاعیره‌كه ده‌كه‌وێته نێو نه‌خۆشه‌كانی شێتخانه و ختووكه‌ی بنی پێی شێته‌كانی ئه‌وێ ده‌دات، به‌ڵام شێته‌كان به حه‌بی ڤالیۆم ده‌میان ئاخنراوه و خه‌وێنراون، بۆیه نایانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و باو، بانگ بكرێن و خه‌ونه‌كانیان گه‌ڵاڵه بكه‌ن.
خۆكوژیی نێو ئه‌م شیعره بێزاریییه له‌ده‌ست نه‌ریتی باوی كۆمه‌ڵگه، كه ئه‌وه‌ی خه‌ونی هه‌یه، ناتوانێت “بانگ بكات”، ئه‌وه‌ی باسی خه‌ون و خولیاكانیشی بكات، وه‌ك شێت سه‌یری ده‌كه‌ن و ڕه‌وانه‌ی شێتخانه‌ی ده‌كه‌ن، یان دواجار ناچار به خۆكوژیی ده‌بێت.
له‌م شیعره‌دا شاعیره‌كه له ململانێیه‌كی سه‌ختدایه، ململانێ له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه منداڵ ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئاوڕی لێناداته‌وه، وه‌ك نه‌خۆش و خه‌مۆك ده‌ڕوانێته منداڵێكی نائاسایی و خاوه‌ن خه‌ون. ده‌كرێت ئه‌م ململانێیه پەیوەست بێت بە ڕووحی سرک و ڕادەستنەبووی شاعیر بە ژیانی ڕۆتین. بۆیەشە شیعر لەلای شاعیر دەچێتە ئاستێکی جیاواز، لە فۆڕم و کەرەستەکانی شیعرییدا.
بۆیه ئه‌م شیعره، كه یاریكردنی به زه‌مه‌ن، پچڕپچریی كۆپله‌یی، تێكاڵۆزكاندنیان و سێ كه‌سایه‌تیی وایكردووه شیعره‌كه ئاسان خۆی نه‌داته ده‌سته‌وه و خوێنه‌ر دوای ته‌واوكردنی وه‌رباره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری، بۆیه‌شه “سێ براده‌ر” لە پیت، وشە، دەنگ و ڕسته‌کاندا خۆی وەک کۆمەڵە وێنەیەکی ژیانی ڕۆژانەی كۆمه‌ڵگه‌ی جێگیر و تاكی بزواو خۆی دەنوێنێتەوە. بۆیە هەر دوای کۆپلەیەک، یەکڕاست کۆپلەیه‌كی دیکە، بارگاویی به زه‌مه‌نی جیا بەدوای خۆیدا دێنێت، ئەمەش وادەکات مانای جێگیرنەبوون و وێنه‌ی شیعریی دووباره‌نه‌بووه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت.
به‌هه‌ر حاڵ، ده‌نگی شاعیری نێو شیعره‌كه، ده‌نگێكه به ئاڕاسته‌ی ناباو. ده‌نگێكه بای كوێستانه‌كانی چیای، له‌خۆیان ناڕه‌ونه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو خۆیان، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كه له‌م شیعره‌دا خوێنه‌ر بەتەنگەوه بێت بۆ دیدەنیی و گفتوگۆ لەتەک خۆیدا، کە هەمیشە ئێستا بە دەنگی ناوەوەی خۆی دەلەرێنێتەوە، بۆیه دەنگی ئەو دەنگی دەرەوە نییە، كه ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ش نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان دەنگی ناوەوەی منداڵێکی ڕاماو لە ئێستا و چاو لە ئایندەیە. بۆچی چاو له ئاینده‌یه؟ بێگومان ئه‌م پرسیاره ڕه‌نگه خوێنه‌ر له كاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه‌دا و یه‌ك جار خوێندنه‌وه، له‌خۆی بكات؛ ڕاسته عه‌به‌سیه‌ت و بێهووده‌یی زۆر به‌سه‌ر شیعره‌كه‌دا باڵكێشه، به‌ڵام ئه‌م باڵكێشییه‌ی نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پزیسكی نێو پانتایی بێهووده‌یی بكوژێت، هه‌رچه‌ند كه شاعیره‌كه‌ش له بێزارییدا خۆكوژیی هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م شیعره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش بخوێنینه‌وه:
په‌تی ملی شاعیره‌كه، ڕه‌شبینییه، به‌ڵام ڕه‌شبینییه‌ك كه سه‌ر له هیوا هه‌ڵده‌سوێت، بێزاره، به‌ڵام بێزارێكی دانه‌سه‌كناوه، تووڕه‌كراوه، به‌ڵام تووڕه‌كراوێكی كونجكاو و مه‌یل له جوانیی ژیانه. ئه‌و شاعیره ئازاردراوه ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خه‌ون و خه‌یاڵی نه‌بێت، ناگه‌شێته‌وه، بۆیه گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌سته به ململانێكردن، ململانێش به‌ری ئازار، شكاندنه‌وه، ده‌ركردن و تاڵاوچێشتنه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به پزیسكی شادیی بگات، ده‌بێت له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه بژێت و ململانێیه‌كه بكات، به‌ڵام چی كه خۆكوژیی ئه‌و/شاعیر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌سه‌ریدا بڕاوه و كۆمه‌ڵگه خستوویه‌تییه وه‌ها دۆخێكه‌وه، كه خۆكوژیی هه‌ڵببژێرێت، هه‌ڵبژارتنی ئه‌و خۆكوژییه، ده‌سته‌وه‌ستانبوونی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌رته‌كێكه له بێڕووحیی و ساردیی كۆمه‌ڵگه، كه ده‌رووی تێگه‌یشتنی نییه. بۆیه خۆكوژیییه‌كه، وه‌ك پڕیشكی ناو بێهووده‌یی ده‌رده‌كه‌وێت.
شه‌شه‌م: به‌زه‌ییی ساخته و شیعری ئێكسپایه‌ر
له شیعری “ئێكسپایه‌ر”دا به‌زه‌یی، موشته‌ریی و پشیله‌یه‌ك هه‌یه. شیعره‌كه به وشه‌ی به‌زه‌یی ده‌ستپێده‌كات و به ژیانیش كۆتاییی پێهاتووه. موشته‌ری به نیشانه‌ی كۆیه، كه بریتین له دادوه‌ر، بازرگان، نووسه‌ر، یووتوبه‌ر. كه‌چی پشیله‌كه به نیشانه‌ی تاكه. به‌مجۆره به‌زه‌یی مووشته‌ریه‌كان، واته به‌زه‌یی ڕۆتینات و ساخته‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی. ئه‌و دۆخه‌ی كه به‌زه‌ییی ته‌نیا بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی، یان چاوبه‌ستكردنی خه‌ڵكان ده‌بێته پرسێكی گرینگی ژیان.
كه‌وایه پشیله تاكه، تاكێك له كۆمه‌ڵ، “پشیله‌یه‌كی زه‌ردی ئاساییه” (هه‌مان: 25) چۆن؟ ئه‌مه شیعرێكه له چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی‌دا ده‌خوولێته‌وه، تاكێك كه ده‌نێو گیروگاڵدایه. له وشه‌ی ئاسایی تێده‌گه‌ین كه له چینی خواره‌وه دایه، ئه‌و چینه‌ی كه ژیانێكی ئاسایی ده‌ژێت، به‌ڵام به‌ده‌ست چینی سه‌رده‌سته‌وه ده‌تڵێته‌وه. ئه‌و چینه‌ی كه ده‌بێت یاسا و مافی بۆ دابین بكات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ژێرده‌ستیدا ده‌ناڵێنێت، بۆیه كاتێك په‌نا بۆ دادگه ده‌بات، ئه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی دادگه مافی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌وه تووشی ده‌رده‌سه‌ریی زیاتری ده‌كات. كاتێكیش په‌نا بۆ بازرگانان ده‌بات، ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی، یان مه‌رامی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن. كاتێكیش په‌نا بۆ نووسه‌ران ده‌بات، ئه‌وه شه‌لتر، سه‌رگه‌ردانتر و بێپه‌ناتر ده‌بێت:
“بوتڵێك بیره ده‌وه‌شێنێ.
پشیله، شه‌له‌شه‌ل
ده‌كه‌وێته تۆڕی یووتوبه‌رێك” (هه‌مان: 28-29)
حه‌وته‌م: ئازار؛ كۆمێدیای جه‌ماوه‌ر
نارینی شاعیر، شاعیری ساتەوەختەکانی ژیانی ڕۆژانەی خۆیەتی، شاعیر لەنێو قۆناغێکدا دەژیێت، کە ئاڵۆزییەکی زۆر دەبینرێت بۆ سەردەمێکی نوێ، ئەم ئاڵۆزییەش ڕاستەوخۆ نەک نیشتبێتە سەر شیعرەکانی، بەڵکوو ڕووحی جوڵاو و ئاوێنەی شیعرەکانی نێو به‌رهه‌مه‌كه‌ن. بێگومان ئەم شاعیرە یه‌كێكه له چه‌ق یان خاڵی ئه‌م قۆناغە نوێیەی شیعری كوردیی کە بەڕێوەیە، ئەو قۆناغەی هێواش و ئاڵۆز ڕێدەکات.
له شیعری “ده‌ستێك به شه‌ش په‌نجه‌وه” ڕاسته‌وخۆ ئومێدێکمان بۆ هەڵناهێنجێت، بەڵکوو لە دووردەستەکانی داهاتوو هەرتك له دەستەکانی لێکاڵاندوون. هاوكات لەو ساتەوەختەی کە تێیدایە و ده‌سته‌كانی تێكاڵاندوون، بەدوای گەڕان هەڵوەدایە، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و شتانه‌ی كه به‌رچاوی گشتیی ناكه‌ون، فڕێدراون، پشتگوێ و دوورخراوه‌ن، كه‌چی هه‌میشه به‌كاریان ده‌هێنین، تێیاندا ده‌ژین، بۆیه گه‌ڕانی شاعیر گرتنی ئه‌و ساتانه‌یه. گەڕانێکه لەنێو شەقام، دووکان، وایەر، مەکینە، ماڵ و قووتوودا و دواجار وێنای ئه‌و ژیانه ده‌كاته‌وه كه سارد به ته‌نیشتماندا ڕاده‌برێت و شاعیر نا، ئێمه پشتسه‌رمانی ده‌خه‌ین:
“تایه‌ی لۆریی زبڵڕێژه‌كه
قرچه‌ی له شتێك هه‌ستاند:
په‌نجه‌ی مامۆستای بیركاریمانه
گه‌نگه‌رین په‌ڕاندی.” (هه‌مان: 8)
یان:
“با فوو له عه‌لاگه‌یه‌كی ڕه‌ش ده‌كا
په‌نجه‌ی دكتۆری تێدایه
دكتۆر ئالووده‌ی هێرۆیین بوو،
سه‌ماعه به ملیه‌وه…
بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌سیفۆن
هه‌ناوی ته‌نه‌كه‌زبڵ نه‌ما نه‌یپشكنێ
مووسێك په‌نجه‌ی ژه‌هراوی كرد.
ئه‌م كارتۆنه بێده‌رگایه
په‌نجه‌ی مێژوونووسی تێدایه
مێژوونووس
له‌نێوان وشه‌كانی (سه‌رۆك) و (به‌رمیل)
فاریزه‌ی له‌بیر چوو.” (هه‌مان: 8-9)
ئه‌م نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له شیعری “ده‌ستێك به شه‌ش په‌نجه‌وه”وه وه‌رگیراوه. شیعره‌كه ده‌كرێت چه‌ندین خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌تایبه‌ت ڕه‌هه‌ندی سیاسیی شیعره‌كه. سه‌رباری ئه‌وه ئه‌و یاریكردنه‌ی كه له‌گه‌ڵ په‌نجه‌كانی ده‌ستیدا ده‌یكات و دواجار په‌نجه‌ی قرتاوی شه‌شه‌م و پێنجه‌م كه خاوه‌نه‌كه‌یان لێبووكێكه، ده‌یه‌وێت له ده‌می گریان و ئازاردا، له ساردیی ڕۆژگاردا، له كوێنكی گه‌وره‌تر، دڵنیاتر بێته‌وه له بینینی پێكه‌نینی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك.
كۆتایی
سه‌رچاوه‌كان
كتێب:
- ڕامبۆ، ئارتۆر (2007). نامه‌كانی ڕوانینوانێك و مه‌رگ، و: هه‌ندرێن. چ1، چاپخانه: وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی، هه‌ولێر.
- سانت ئێگزوپێری، ئانتوانت دو (2019). شازاده چكۆله، و: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی، چاپخانه‌ی مانگ.
- پیرباڵ، فه‌رهاد (2021)، مێژووی شیعری كوردی، چاپ: مایا، سلێمانی.
- شێخانی، ڕزگار (2017) پۆل سیلان و زمانی دایك، گۆڤاری شیعر، ژمارە سێ.
- كارسون، آن (1397)، چگونه شعر نخوانیم. ب: سعید امیری. انتشارات آنیما، تهران.
- هاو، نیلس (2016)، شیعر بۆ ترسۆكه‌كان نییه. و: ئالان په‌ری. چ1، چاپخانه: تاران.
- هایدیگه‌ر، مارتن (2017)، شیعر چییه؟ و: شاهۆ عوسمان، گۆڤاری شیعر، ژمارە سێ.
- ڕۆسته‌م، مارین (2021) به‌ره‌واژ، بڵاوكراوه‌ی نووسیار.
- ئه‌نته‌رنێت:
1-
https://newsin.ir/fa/content/14866839/%D8%B1%D9%85%D9%88%D8%B2-%D8%B4%DA%AF%D9%81%D8%AA-%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%8C%D8%B2-%D9%88-%D8%AC%D8%A7%D8%AF%D9%88%DB%8C%DB%8C-%D8%A7%D8%B9%D8%AF%D8%A7%D8%AF-1-%D8%AA%D8%A7-9-%D9%85%D8%B9%D8%B1%D9%88%D9%81-%D8%A8%D9%87-%D8%A7%D8%B9%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%D9%81%D8%B1%D8%B4%D8%AA%DA%AF%D8%A7%D9%86.html
2-