خەیاڵ لە باسەکە دووبارە دەستەبەر دەکات
ڕێژوان غەفوور
دەستپێک و خوێندنەوەی کتێبەکە ،یاخود ناوەکەی ڕەنگە لای خوێنەر ، جێگای ترس بێت. لە گەشتن بە وشەکان، تێگەشتن لە ناوەڕۆکی چیرۆکەکان، تێدەگەیت، شیکردنەوەیەکی جوانە.
باس و خواستن، لە کتێبە باسی کۆمەڵە چیرۆکێکە، لە شوێن و کات و ناوچەی جیاواز، چیرۆکەکانی زۆربەی لە ڕووداوی ڕاستیەوە وەرگیراوە، پاشان خەیاڵیش خۆی لە باسەکە دووبارە دەستەبەر دەکات.
* (گرنگی بەیەک شت ئەدەم )، ئەویش وشە و نووسینەکانن…
لە وەرگێڕانی (وەرگێڕدا )، چەند وشەیەک نەبێ پیتەکانم چاک نەکرد، بۆچی ؟! چونکە “زانیار عەلی“ بە ڕێکخستێکی وشیارانە وشەکانی داڕشتبۆوە، ئەمە وێڕای ئەوەی وشەی کوردیانە جوان دەستخستبوو…
لەکاتێکدا (وەرگێڕ ) هەبووە باش وشەکانی نووسیوە.
بەڵام هەڵەی لە پیتەکان هەبووە. ئەمە گرنگە بۆ من وشەی جوان و ڕێک بنووسێت، وەرگێڕ و نووسەر.
* گرنگ و زانیاری لەسەر“ فەرهەنگی کوردی “ داوە. کاتێک لە کۆتای کتێبەکە دەبینیت،فەرهەنگۆکی بۆ وشەکان داناوە، بۆ ئەوەی خوێنەر، لەوشەیەک نەگەشت بڕواتە سەر وشە کوردیانەکە.
چیرۆکەکان لەکۆتایدا وایان کرد شیکردنەوەیەک و پرسیار دروست بکەن لە لام؟ چونکە چەند چیرۆکێکی، کۆتای نەهاتبوو، یاخود نووسەر بۆ خوێنەر جێدێڵێت، ئاخۆ بزانێت کارەکتەرەکان چیان لێدێت…
پاشان، سێ بۆ چوار (چیرۆک ) گێڕانەوەی مابوو
واتە: ئەم ویست، زیاتر بزانم ڕۆڵگێڕ چیتر دەخاتەڕوو…
هەندێکیان خۆیان دیاربوو (کۆتای چیرۆکە).
نووسەر دەیتوانی، (ڕۆمانێکی باشی لێ درووست بکات ).
تێبینی // ڕەنگبێت نەتوانم جوان ، لە هەڵسەنگاندن بۆ وشەکان زۆر زیاتر بخەمەڕوو ، چونکە تەنیا ئەخوێنمەوە، ڕای گشتی و کۆی هەموو باس و خواست لەسەر نووسین، کتێبەکە دەڵێم، بە پێی تواناکانم، کتێبەکە دەخەمەڕوو…
ناوەڕۆک زۆربەی کات ،بۆ خوێنەر جێدێڵم، چونکە ئاستی بینین و خوێندنەوە لە کەسێکەوە بۆ یەکێ تر جیاوازە، منیش لەگەڵ کتێبی بەسوود دەدوێم.