561488135 1373623871432087 5643857875753612670 n

2025/10/17

دوور کەوتنەوە لە کۆمەڵگە

ڕەوا ئازاد

پاتریک زویسکیند ناوێکی ئاشنایە بە خوێنەرانی کورد بەهۆی
ڕۆمانی عەترەوە…ئەم نوسەرە خاوەنی هەردوو کتێبی لالۆ زۆمەر و کۆترە کە وەشانی نوسیار چاپی کردووە…نوسەر لەم دوو کتێبەدا بەتەواوی ژیانی ڕاستەقینەی خۆی وێنە دەکات لە ڕێگەی کەسایەتی لالۆ زۆمەر لە کتێبی ( بەسەرهاتی لالۆزۆمەر ) و کەسایەتی ژوناتا لە کتێبی ( کۆتردا )

دوور کەوتنەوە لە کۆمەڵگە و نزیک نەبوونەوە لە خەڵک خاڵی سەرەکی ڕۆمانەکانی پاتریکە ئەو باش تێگەیشتووە کە چیتر کۆمەڵگە شایانی ئەوە نیە مرۆڤ پشتی پێ ببەستێت و باوەشی پێدا بکات بەڵکو کۆمەڵگە بۆتە قەسابخانەیەک بۆ کوشتنی خەونی مرۆڤ و لە گۆڕنانی هەر بیرۆکەیەک کە تاک ئەکرێت دروستی بکات

ئایا کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی کەڵکی ئەوەی ماوە تێیدا بژین یان هەموومان گیرۆدەی کۆمەڵێک ڕۆتینی ڕۆژانە بوین و بۆمان نیە لێی لابدەین ئەگەر بەو جۆرە نەبین ئەوا دەبینە گاڵتەجاری کۆمەڵگە و دوور نیە ببێتە هۆی کۆتاییهاتمان..

پاتریک زویسکیند له ئەڵمانیا لە ساڵی 1949 لە دایک بووە خاوەن چەند بەرهەمێکی زۆر کەمە بە ڕۆمانی عەتر ناوبانگی بە جیهاندا بڵاو بویەوە… ماوەی چەندین ساڵە جگە لە چەند کەسێکی کەم کەس نازانێت لە کوێ دەژی تەنانەت وێنەی تازەی نیە و هەموو شتێکی شاراوەیە..