495265375_1232085002252642_523545906579663075_n

2025/05/05

ژیان بێدەنگ بە مردن قسە دەکات

ڕێژوان غەفوور

دەستخۆشیم ،بۆ نووسەری بەڕێز …
دیتن لە وشەکان و نووسینەکان و دەقە شعریەکانی شاعیر…
هەمووی باسی کۆسب و نەهامەتی ئەم ژیانەیە ، وشەی جوانی داڕشتووە، زۆربەی جار دووجار دەقێکم خوێندووە ، ئەوەی گرنگە، شاعیر هەست و درکی بەسەرجەم خەم و ماتەمێک کردووە ، لە شعرەکانی هەستی پێ دەکرێت.
نموونەیەکی جوانە، کاتێک لەگەڵ وشەکان خۆت ئەدۆزیتەوە ، ئەتباتە خەیاڵەوە، وێنای جوانی دەقەکەت بۆ دەکات.
پاشان، دەقەکانی بۆ لایەنی سۆز و ئەوین و خۆشەویستی نیشتمان ،دەستەبەرکردووە، جوان و ڕازاوەی کردووە.
هەمیشە سەلامەت بن.
بەشێک لەم دەقە شعرەی بە ناوی (پارچەکانی مانگ)
ڕۆژێک هەیە لە ڕۆژەکانیتر ناچێت،
ڕۆژێک هەیە دەنگی ناچێتەوە سەر مۆسیقای ڕۆژەکانیتر،
مانگ و ساڵەکان نەڕۆشتن و لەو ڕۆژەدا مانەوە،
مانەوە بۆئەوەی لەجوانی تۆدا بتوێنەوە،
ساڵەکان بە خۆیان وبیرەوەریەکانیانەوە
هاتن و برینەکانیان بە شیرینی ئەو ڕۆژە شۆردەوە،
هاتن بۆ ئەوەی کات نەیانبات لە نێو گۆزەی جوانی تۆ دا،
مانەوە تا ببنە هەنگوین.