پوختەیێک لە کتێب

(کـــــرۆکـــــی تـــــیـــــشـــــک) لە ناوەوە چوار کتێبە کە ئێستێ لە بەردەستی تۆی خوێنەری هێژایە، بەرهەمی شەش ساڵ نووسینە؛ بە وردی و جدی و بە ئارامی و نەفەسدرێژییەوە. شەش ساڵ لە خوێندنەوەی چڕ و تێڕامان. هەروەها قووڵبوونەوە بە ناو ڕووح/ڕۆحی و نووسین و کارکردنی دەرزیلەیییم لە دەقەکانمدا. هاوکات فرە گرنگیدانم بەوەی ئەم هایکووانە بە جۆرێک بنووسم کە هەم مۆدێرنیزەکردن بێ لە هایکوودا و گۆڕانکاریی گەورە و فراوانتریش بن لە هایکووی کوردیدا، هەمیش پەیوەندییەک بیانبەستێتەوە بە جیهانەوە، لە ڕووی بەرەوپێشچوونی ئەزموونی شیعر و هایکووەوە لە پاش “نیوەی یەکەمی سەدەی بیستویەکەم” و ئەزموونی گڵۆباڵەوە.

  لە کاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا (کـــــرۆکـــــی تـــــیـــــشـــــک)، هیچ هایکوویەک ئاسان تێمەپەڕێنە، ڕاگوزەر بە سەر هیچ دەقێدا مەڕۆ، سەرپێیی مەڕوانە لێی/لێیان. چونکە بە وردی کارکراوە لەسەر هەر وشەیەک و ڕستەیەک (بە تەکنیک) تا بە دروستی لەجێی تەواوی خۆیدا بێت. هەر هایکوویەک لەمانە، پێویستیی بە لەسەر وەستان و زیاد لە سێ-چوار جار خوێندنەوە هەیە، تا بگەیتە چەند مانایی دەق و چەند ئاست و چین و ئاستی قووڵتری هایکوویی، کە بە چڕیی زمانی و وردیی وێنەیی کاریان لەسەر کراوە. هەر وشە و پیتێک (تا خاڵبەندییش) بە ئەنقەست و بە مەبەست دانراون. وەک چنینی شانەی هەنگ کاریان تێدا کراوە.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



لەنگەری شین

یاڵمار سوێدەربێری


مردن کارێکی سەختە

خالید خەلیفە


سێینە

یۆن فۆسە