پوختەیێک لە کتێب

لە گێڕانەوەی ئەم ڕۆمانەدا فۆسە سوودی لە تەکنیکی جۆری گێرانەوە لەزاری کەسی سێیەمەوە وەرگرتووە. ئەو جۆرە گێڕانەوەیەش سێ جۆری جیاواز چیرۆکخوان لە خۆ دەگرێ: چیرۆکخوانی هەموو شت زان و چیرۆکخوانی لایەنگر و، چیرۆکخوانی چاودێر [جۆرێکی دیکەش لە گێڕانەوە هەیە کە پێیدەگوترێ گێڕانەوە لە زاری کەسی یەکەمەوە وەلێ ئەوە باسێکی دیکەیە]. چیرۆکخوان وەك کەسی سێیەمی چیرۆک گێڕەوە لەسەرەتادا ئاوها دەست پێدەکات:

ئەسڵە و ئەلیدا بە شەقامەکانی بیورگڤین دا دەسووڕانەوە، ئەسڵە دوو بوخچەی بە شانەوە بوو، هەموو ئەوەی هەیانبوو لەو دوو بوخچەیەدا بوو، سندوقێکی کەمانیشی بە مستێکی گرتبوو ئەو کەمانەی تێدا بوو، کە ئەو لە سیگڤاڵدی باوکییەوە بەمیرات بۆی مابووەوە”

چیرۆکخوان لەسەرەتاوە ئاگادارمان دەکاتەوە لەوەی کە [ئەو] زانیاری لەبارەی کەسەکانی نێو چیرۆکەکانی و بگرە شتەکانیشیانەوە هەیە. چیرۆکخوان تێڕوانینێکی گشتی تەواو ووردی دەربارەی کەسەکانی نێو چیرۆکەکە [دەربارەی چۆن بیرکردنەوە و چۆنچۆنی هەستکردنیان] و ڕووداوەکانی کە دەیانگێڕێتەوە هەیە. هەندێجار خێرا و ناڕاستەوخۆ بارودۆخە ناچالاکەکەی خۆی دەگوێزێتەوە بۆ ساتەوەختێکی چالاك و خۆی تێکەڵی ڕووداوەکە دەکات. وەك لە بەشی دوومی خەولێزڕاودا ئاوها هەژموونی خۆی بەسەر کاسایەتی ئەسڵەوە ناڕاستەخۆ وەلێ زەق پیشاندەدات: ” .. بە شەقامەکەدا بەرەوخوار دەبێتەوە، دە با تا کۆتایی شەقامەکەش بڕوا و ئینجا بەرەوخوار بێتەوە بۆ بازاڕەکە، چوونکە لەوێ ئەو دەبێ کەسێك پەیداکا” لێرەدا ڕووبەڕووی چیرۆکخوانی کەسی سییەمی ئاڕاستەکەر یان لایەنگر دەبینەوە، کە لە ڕەهەندگەلێکی جیاواز و ناڕاستەوخۆوە ئاراستەی کەسەکانی نێو چیرۆکەکەی دەکات.

***

” فۆسە یەکێکە لە نووسەرە ناوازەکانمان، سۆفییگەرێکە، زمانەکەی ڕێگە بە سروشت دەدات بژی، شاعیرێکە وا لە پەخشان دەکات بە دەنگی خۆی گۆرانی بچڕێ.”

– ڕۆژنامەی داگبڵادە

”ئەم نووسەرە وەک چەند نووسەرێکی دیکەی کەم توانیویەتی فۆرمێکی ئەدەبیی خۆی دابتاشێ

”کتێبی خەڵاتکراو بۆ پێنج سەد ساڵی داهاتووس  هەر دەخوێندرێنەوە.”

– ڕۆژنامەی پۆلیتیکن

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



لەنگەری شین

یاڵمار سوێدەربێری


مردن کارێکی سەختە

خالید خەلیفە


کرۆکی تیشک

سەردار نۆڕێ