یۆن فۆسە
ژمارەی بابەتەکان: 1 یۆن فۆسه به‌رله‌وه‌ی شانۆنامه‌نووس بێت شاعیره و کۆمه‌ڵێک ڕۆمانی گرینگیشی بڵاو کردۆته‌وه، به‌ڵام شانۆ ناوبانگه جیهانییه‌که‌ی بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت. ئه‌م نووسه‌ره له ساڵی ١٩٥٩ دا له شاری هەوگەسوند له وڵاتی نه‌رویژ له دایک بووه، سه‌ره‌تای چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٨٣ . یۆن فۆسە فرە بەرهەمە و لە زۆربەی ژانرە ئەدەبیەکانی وەک: شیعر، ڕۆمان، کورته چیرۆک، گوتار، ئه‌ده‌بی منداڵان و شانۆنامه نووسیندا خاوەنی ئەزمونی سەرکەوتووە. یۆن فۆسه یه‌کێکە له گرینگ‌ترین ده‌نگه مۆدێرنەکانی ئه‌مرۆی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ لە جیهاندا، بەرهەمە وێژەییەکانی بۆ زیاد لە چل زمان وه‌رگێڕدراون. ساڵی ٢٠٢٣ ێۆن فۆسە بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئەدەبدا.
