پوختەیێک لە کتێب

“ئه‌م ڕۆمانه‌ هەوڵێکی دیکەی منە لەنێو پانتایی گێڕانەوەدا. ڕامانه‌ له دیوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی‌ ژیانی مرۆڤ له‌ چاوه‌ڕوانیدا. کارەکە کۆششە تا ڕووناکی بخرێته‌ سەر كۆمه‌ڵێ ڕووداوی په‌راوێز، دۆخ و برینی ئەو مرۆڤانەی لە دوو قۆناغی جیاوازدا له‌نێوان مه‌رگ و ژیاندا وه‌ستان. ئه‌وان له‌نێو تراومایه‌كدا چه‌قیون و سوور دەزانن ئەوەی دەیکەن بێمانایە، کەچی بێهوا نین و بەردەوامن لە گەڕان و گەڕانەوە.”

لە ڕۆمانەکەوە:

گریان و قیژەی ژن و منداڵ لەنێو زیل و نه‌خۆشخانه‌دا، لە گوێیەکانی دەزرنگێنەوە‌. چاوی ڕاستی نیوه‌ ده‌کرێته‌وه‌. لێڵ و تاریك دەبینێت. له‌گه‌ڵ سوڕاندنی چاویدا گرێیه‌ک دێ و ده‌چێت، بە په‌نجه‌ی دەیەوێت ڕایبماڵێت، خراپتر دەبێت. بۆ ساتێ ناتوانێ چاوی هه‌ڵبێنێت و ژانیش ڕێگە نادات بیر له‌ هیچ بكاته‌وه‌. ده‌سته‌كانی فریای خوراندنی جەستەی ناكه‌ون. بە چەفییەکەی ئاره‌قه‌ی گه‌رده‌نی ده‌سڕێت، پێستی ده‌برژێته‌وه‌. ئەوەندە قووڵ، قۆڵی دەخورێنێت، خوێن له‌بن نینۆكه‌كانی ده‌پنگێته‌وه‌. قوڕگی وشکه‌ و هەناسەی تەنگە. دەڵێیت مارێکی برسی لە قوڕگی دایه‌. زمانی وشک و قەڵشیوی بە مەڵاشوویەوە نووساوه‌. وه‌خته‌ بمرێ بۆ قومه‌ئاوێك، کۆخەی بێبڕانەوە منداڵەکە و سنگی دەهەژێنێت. ڕاكشاوه‌ و هێزی نییه‌ هه‌ستێته‌وه‌.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



کارمەندەکان

ئۆلگا ڕاون


دەفتەری سوور

پۆل ئاستر