c2ff643d-60ab-4856-8365-f43077be2e6f

2025/04/14

خەیاڵ ھەموو سنوورەکانی جوانی بڕیوە

بەشـــدار وسوو

پڕۆسەی نووسین:
گەورەی ڕۆماننووس کاتێک بە دیار دەکەوێت، کە دەچێتە ناو ڕۆحی کارەکتەرەکانییەوە. ئەگەر تۆ بتەوێ شاکارێک بخوڵقێنی دەبێت ببیە خودی کەسەکان، یەک وشەش بە ئاسان لە زمان و خەیاڵت نەیێتە دەرەوە، ئەو ڕۆحەی لە ناوی دای، چۆن دەدوێت، دەبێت وا بینووسی، نابێت سڵ لە ھیچ بکەیتەوە. مامۆستا ئارام لەم ڕۆمانە ئەمانەی بە زیادیشەوە کردووە، ئەگەر بمانەوێت ڕۆمان و ئەدەبمان جیھانبڕ بێت، دەبێت وا بنووسین، ئاخر شاکارێکی ئافرێنراوە ھەموو گەلێکی ستەم دیدە خۆی لەو بازنەیە دەبینێتەوە.
گرینگ نیە کارەکتەرەکەت چیە، ژنە، پیاوە، مەلایە، سۆفییە، دروێشە، قشەیە… گرینگ ئەوەیە کاتێک دەست لە کارێک ھەڵدەکەی دەبێ بزانی دەکەی و چ دەڵێی. من ھەر چەند باسی بەھێزی و کاریگەری ئەو ڕۆمانە بکەم، ھێشتان ھەقی خۆییم نەدایتێ.
زمان و ڕێزمان:
فرە باش و ڕێک و پێکە، قوڵە لە بیرکردنەوە لێ ئاسانە لە خوێندەوە، بێ گرێیە. زمانی ڤەگێڕی ھەموو شتزان زۆر زۆر باشە، بەڵام لە کاتی ئاخاوتن دا ئەویش سنووری ھەیە، ھەندێک ڕستە و وشە ھەن نابێ بگوترێ، ئەگەر گوتراش دەبێ شێوازی گۆتنیان بگۆڕدرێت، زمانی کارەکتەرەکانیش زۆر جار دەگۆڕا.
خەیاڵ:
خەیاڵ ھەموو سنوورەکانی جوانی بڕیوە، ئەوەندە بەھێزە خوێنەر دەباتە گەرمەی ڕووداوەکان، تراژیدیایی وا دڵ بەرگەی ناگرێت. من خۆم دووجار ڕاوەستام لە خوێندەوەی فرمێسکەکانم وەک ڕێژنە بەسەر نیشتمانی ئەم ڕۆمانە دەبارین.
وشە و ھەڤۆک:
ھێز و جوانی بەمن باس ناکرێت، ئاخر ھەندێک ڕستە ھەبوون من چەندین جار دەمخوێندەوە، سەرم سڕمابوو ئێستا باوەڕ ناكەم چۆن و لە چ ئازارێک ئەو ڕستانە دروست بوون!.
نموونە: *ھەر بەڕاستی دەشێ ناوی مرۆڤ لە شێوەی پرسیار بێت، بۆ نموونە کەس ھەیە ناوی لەخۆی نابێت، کوائازار؟ کواخەون؟ کواھیوا؟ کواژین؟ کواڕۆژ؟. ٢ ئەگەر باوک و برام نەماون، ئەدی کوا قەبرەکانیان. ٣ چیڕۆکی ھەموو کوردێک لێک نزیکە*.
دەیان ھەڤۆکی وا کاریگەر، ئاخر چ کورد و مرۆڤێک ھەیە لەگەڵ ئەو وشە و ڕستانە نەژیێت.
پەیام:
ناوی خۆیان بیرنەماوە، پەیامی گەلێکی ستەمدید و پڕ ئازار و مەینەتی پێیە، پەیامی پیاوسالاری و ژنسالاری پێیە، بازنەی ئەم ڕۆمانە زۆر فراوانە، زۆر گەلان دەتوانن خۆیان لەناوی ببینەوە. پەیامی ئەو کچانەی ئێستاکەش نازانن باوکیان ماوە یان نا، ھەر چاوەڕێن، لە ھەموو گۆشەیەک ڕستیێکی زۆر تاڵ دەچێژین.
کورتبڕی:
مامۆستا ئارام، یەکێکە لەو ڕۆماننووسانەی زۆر زۆر ڕەچاوی کورتبڕی دەکات، ئەوەی بە ڕستەک دەتوانێ بڵێت نایکاتە لاپەڕەیێک. لە یەک شوێن ھەستم کرد ھەندێک وشەی زیادی تێدایە، ھیوام خواست دووبارە نەبێتە، بە خۆشحاڵی سەرسڕمانەوە بارە نەبوویەوە.
ھاوڕێیانی ئازیزم، ئارام موحەممەد، ڕۆماننووسێکی ئێجگار مەزنە ھیوام وایە بیخوێنەوە، شاکار لە دوای شاکار دروست دەکات، ھەر بەردەوام بی و ھەر بنووسیت مامۆستای ئازیز.