خوێندنەوەی ڕۆمانی ناوی خۆیان بیر نەماوە
ڕەزا عەلی پوور
ئارام محەمەد نووسەرێکی ئەزموونکارە، بەو مانایە هەر جارە و لە نووسینی خۆیدا ئەزموونی جیا دەکات. پێشتر ڕۆمانی”ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم” و پۆرترێت-ڕۆمانی”ئەو هاوارەی نەبیسترا”م خوێندبووەوە.
ئارام بۆ ڕۆمانی”ناوی خۆیان بیر نەماوە”، شێوە گێڕانەوەیەکی جیاواز لە هەردوو کتێبی پێشووی هەڵدەبژیرێت، لێرەدا چیرۆک و گێڕانەوە وردتر و پێچەڵپێچترە و خوێنەر دەبێ بە وریایی و تاقەتی زۆرترەوە دەق بخوێنێتەوە، بەڵام خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە نووسەر پێبەندە بە نەریت و ئاکاری ڕۆمانەوە، واتا لە هەموو بەرهەمەکانیدا چیرۆکی پێیە و داستان دەگێڕێتەوە.