پوختەیێک لە کتێب
لهبارهی ئهم کتێبە پێشەوا کاکەیی دهڵێت:
ئەم بەرهەمە: ئەزموونێکی نوێی شیعری منە کە لە (چامە_ کتێب)ـدا خۆی دەبینێتەوە. لەمەڕ دنیای نەمری و ڕاستی و بیر و تێڕامانەوەیە کە مرۆڤی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتی لەو جیهانەی خۆی خۆی هەڵقەندووە و لە شوێنێکی دیکە خۆی چاندۆتەوە. باس لە دنیای مرۆڤە کە جووڵەی جووڵەیەکی دیکەیە. بە واتایەکی تر، مرۆڤێکی ئامێرە و کەوتۆتە بەر سیستەمی سەرمایەداریییەوە. ئەم بەرهەمە گەڕانەوەیەوە بۆ مێژوو و هێنانەوەی مێژووی شیعری پیرانی یارسان لە سێ قۆناغی مێژووییی هۆنەرانی یارساندا و دواتر تێکەڵ بە هەندێک لە شاعیران و عاریفانی ئێران و هیند و چین دەبێت و ڕۆحانییەتێکی بێلایەن دەداتە بەر باس. نەمرەڕێ؛ بە ڕێ دەست پێ دەکات بە چیرۆکی ئەو ڕێبوارانەی لە ڕێدا نەمرێتییان چنییەوە کۆتایی دێت. پیتەکان دێنەوە و باس لە شادی و بەختەوەری و ئارامی دەکات. زمان ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و بیر دەکاتەوە و دەکەوێتە ڕامانەوە کە هونەری شیعر بهێنێتەوە نێو خۆی. ئەم (چامە_ کتێب)ـە، لەسەر یەک بابەتی گشتگیر دەڕوات و پەلوپۆ بۆ چەمکگەلێک لای هۆنەرانی یارسان دەهاوێژێ دواتر دەڕواتە دەرەی خۆی و خۆی دەچنێتەوە.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
گەشتێکی عیرفانی بەنێو چامەکتێبی نەمرەڕێی پێشەوا کاکەییدا هەردی حوسێن 1-4
-
گەشتێکی عیرفانی بەنێو چامەکتێبی نەمرەڕێی پێشەوا کاکەییدا هەردی حوسێن 2-4
-
گەشتێکی عیرفانی بەنێو چامەکتێبی نەمرەڕێی پێشەوا کاکەییدا هەردی حوسێن 3-4
-
گەشتێکی عیرفانی بەنێو چامەکتێبی نەمرەڕێی پێشەوا کاکەییدا هەردی حوسێن 4-4
-
چامە کتێبی نەمرەڕی هۆشەنگ قادر
-
پەیامی شاعیر سەباح ڕەنجدەر» سەباح ڕەنجدەر
-
پێشەوا و نەمرەڕێ مەهدی عەبدوڵلا
-
نەمرەڕێ و شاعیرێک لە دووی ئاسمانێکی ساماڵتر بۆ شیعر هۆمەر نۆریاوی
-
نەمرەڕێ وەک مانیفێستێک بۆ تۆخکردنەوەی بەهاکان! خدر ئیبراهیم خدر
-
فەرهەنگ و زمانی کوردی لالە بەختیار کوردەویست