کتێبەکانی نووسیار لە ئەمازۆن
لە هەنگاوێکی نوێدا وەشان و بڵاوکراوەکانی نووسیار کار بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کتێبەکانی دەکات لە ئاپی ئەمازۆن کایندڵ Amazon kindle books. کتێبەکان ناو بەناوە زیاد دەکرێن و هەوڵێکە بۆ ئەو خوێنەرانەی کە کتێبی کاغەزیان لەبەردەست نییە. تەنها لە ڕێێ داگرتنی ئاپی ئەمازۆن کایندڵ بە مۆبایل یان بە تاپلێت دەتوانن کتێبەکان بخوێننەوە.
ئەم هەوڵە ئاسانکاری بۆ خوێنەرانی تاراوگە دەڕەخسێنێت کە بە نرخێکی گونجاو کتێبەکان بە ئەلیکترۆنی بخوێننەوە، بەو ئومێدەی ڕۆژێک لە کوردستانیش خوێندنەوەی کتێبی ئەلیکترۆنی بکرێتە نەریتێک و خوێنەر سەرپشک بکرێت لە خوێندنەوەی کتێب بە شێوازی کاغەزیی یان بە ئەلیکترۆنی.
- نووسیار پێش ٥ مانگ بە شێوازی ئەزموونیی چەند کتێنێکی لە ئامازۆن دانابوو بە مەبەستی تاقیکردنەوە بۆ پاڵپشتی زمانی کوردی و لە ئێستادا ٦ کتێبی ئەلیکترۆنی لە پێگەی ئەمازۆن لەبەردەستە. کتێەبکانی تریش زیاد دەکرێن.
بۆ بەدەستخستنی کتێبەکانی نووسیار لە ئەمازۆن کایندڵ سەردانی ئەم لینکە بکەن:
بۆ دابەزاندنی ئاپی ئەمازۆن کایندڵ سەردانی ئەم لینکە بکەن: Get the free amazon app