logo logo
  • سەرەتا
  • کتێبەکان
  • نووسەران
  • بلۆگ
  • کتێبفرۆشەکان
  • دەربارە
  • پەیوەندی

518405698 1294063642721444 6481856472855010852 n

2025/07/21

ڕۆمان بریتییە لە دۆزینەوە

ئارام حاجی

دەقی ئەدەبی بۆ نەمریی خۆی و زیندوومانەوەی، هەمیشە
وزە لەو ڕووداوانە وەردەگرێت لە کەتواردا ڕوو دەدەن و هاوشێوەی ئەوەن کە لەناو خۆیدا گێڕاویەتییەوە. میلان کۆندێرا دەڵێت: ” یەک لە ئیشەکانی ڕۆمان بریتییە لە دۆزینەوە”. ڕۆمانی (مەرگی نادیار) ی نووسەر ڕەوا زێدان، بەدوای دۆزینەوەی نادیاریی مەرگی کەسایەتیی (نەجمەدینی مەلا- جەمال عیرفان- بەکر عەلی- شاکر فەتاح..)ەوەیە لە ڕێگەی گومان و پرسیارەکانی.
ئەمڕۆیش، چوار ڕۆژ دوای مردنی نووسەر و وەرگێڕ و شانۆکار، مامۆستا “فەتاح خەتاب”، ئەوجا لەماڵەکەی خۆیدا پێی دەزانن. ئالێرەوە مەرگی نادیاری ڕەوا زیدان، نەمری و وزە لە ڕووداوی مردنەکەی مامۆستا فەتاح وەردەگرێت. کە هاوشێوەی مردنەکەی نەجمەدینی مەلایە کە لە کەتوارەوە هاتووەتە ناو دەقەکەی ڕەوا و لە دەقیشەوە هاتووەتەوە ناو کەتوار، لە شکڵی مامۆستا فەتاح.

بابەتی دیکەی بلۆگ

دوور کەوتنەوە لە کۆمەڵگە

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی کرۆکی تیشک

مردن کارێکی سەختە

تراجیدیای گێڕانەوە لە ڕۆمانی

شەبیحەکانی دەسەڵات دەبێ ڕازی بن

تێکشکاندنی یەک مانا

دەربڕینەکانی ناواخنی ئەم کتێبە وەک تەنزن

دار و دیوار دەمبەست ئەکرێن!؟

ڕۆمانی(گۆڕستانی سەگەکان)م خوێندەوە

ئەم ڕۆمانە ناوی خۆت بیر دێنێتەوە

نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا. هەروەها جەخت لەسەر کاری وەرگێڕانیش دەکات لە زمانەکانی تر بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە.


دەربارە پەیوەندی Nûsyar’s Books
کتێبەکان نووسەران بلۆگ کتێبفرۆشەکان
ماف پارێزراوە
© 2019-2025