518184440 1285231360271339 5693634468344487409 n

2025/07/10

چیرۆکەکان پڕە لە خوێن و تۆقین

کاردۆست سەڵاح

تەواوی چیرۆکەکانی ئەم دووکۆمەڵە چیرۆکە پڕە لە خوێن و تۆقین و سەربڕین و ئەتکردن و سێکس…. نوسەر بەوردی دۆخی عێراقی سەردەمی دیکتاتۆر و کوشتوبڕی ساڵانی دوای ڕووخانیمان نیشاندەدات. دابەشبوونی کۆمەڵگای عێراقی لەنێوان چەندەها گروپی توندوتیژ و دڕندەدا کە ئامانجیان کوشتن و سەربڕین و ئەتککردنی یەکترییە. تەواوی چیرۆکەکان دەڵێت پارچەی تۆپن و لە دڵت دەچەقن. وێناگەلێکت بۆ دەکێشن کە ئەستەمە هەرگیز لەبیرتبچێت. سەرەڕای دۆخی پڕ لە خوێن و ئازاری ناوخۆی وڵات بەوردی ئاوڕ لەو پەنابەرانە دراوەتەوە کە لە ناچاریدا ڕێگای هەندەران و غەریبیان گرتۆتەبەر. کاتێک وێنای ئەو مۆتەکانەمان بۆ دەکات کە شەو وڕۆژ ئێخەی تاکی ئەم وڵاتە دەگرێت و لە هەرکوێ بێت لە کۆڵی نابێتەوە مچوڕکە بەگیانتدا دێت. بەڕاستی چیرۆکەکان پڕن لەو توندوتیژیانەی کە ڕۆژانە ئەگەر لەناویشیدا نەژیابین بێگومان کاریگەرییەکەیمان هەستپێکردووە. لەگەڵ خوێندنەوەیدا ئینجا هەست بە چارەڕەشی و بەدبەختی تاکی ئەم وڵاتە دەکەیت. بەڕاستی وەرگێڕانەکەشی هێندەی تر چیرۆکەکانی شیرین و پاراو کردووە.

ناوی کتێب/ پێشانگەی تەرمەکان.
نووسینی/ حەسەن بەلاسم.
وەرگێڕانی/ زانیار عەلی.
بابەت/ چیرۆک.
قەبارە/ ٣٢٣ لاپەڕە.
چاپکردنی/ وەشانی نووسیار.