ئاژاوەی نیان/ بێدەنگی جوان
داستان بەرزان
لە نێو کتێبەشیعری (ئاژاوەی بێدەنگ)ی (ڕاهۆز کامەران)دا چەند شیعرێک بەکاوەخۆ چاوەڕێن خوێنەر لە گەڵیاندا بکەوێتە جمان، لەوێوە بکەونە ڕێ بۆ گەشتێکی کورتی شیعریی کە تەنیا خوێنەرانی شیعر دەتوانن لە وەها گەشتێکدا بەر جوانی و مانا و جیهانێکی تەنک وەک ئاو بکەون.
ڕەزم لەم شیعرانەدا نیان وەک جۆگەلە ئاوێک لە کێوان، تەنیایی سەرڕێژە لە بێدەنگییەکی شاعیرانە کە تەنیا شاعیران دەتوانن پەی بە چێژی جونییەکەی بەرن، زمانێکی بێخەوش خەریکە وێنە شیعرییەکان دەسازێنێت، بە پشتبەستن بە دیدێکی خودی بۆ بەشێک لە شتەکانی دەوروبەر، بۆ ئەڤین بۆ جیهان…
ڕاهۆزی ئازیز سوپاس بۆ شیعرەکانت
بە هیوای بەرهەمی زیاتر…