پرسیاری گرنگ دەوروژێنێت
کاردۆست سەڵاح
ئەم ڕۆمانە کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ دەوروژێنێت، ژیان چییە؟ مردن چییە؟ بۆچی مرۆڤەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانیاندا یەکتری دەکوژن؟ ئەم دونیایە کێ بەڕێوەی دەبات؟ ڕۆح چییە؟ دوای مردن سەرئەنجامی مرۆڤەکان چی دەبێت؟ عەشق چییە؟ ئەمانە و چەندان پرسیاری تر لە ڕێگای شاکەسی ڕۆمانەکەوە دێنەبەرباس کاتێک بە شوێن خانەوادەکەیدا دەگەڕێت و دەیەوێت ڕەچەڵەکی خۆی بزانێت. هەرچەندە ڕۆمانەکە بابەتگەلێکی قورس دەوروژێنێت بەڵام وەرگێڕانێکی شیرین و جوانی بۆکراوە ئەمەیش واتلێدەکات تاکۆتایی بەتامەزرۆییەوە بیخوێنیتەوە.
ناوی کتێب/ گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە.
نووسینی/ سووزانا تامارۆ.
وەرگێڕانی/ محەمەد بادین
بابەت / ڕۆمان.
قەبارە/ ٢٤١ لاپەڕە.
چاپکردنی/ نووسیار.