ڕۆژێک لەو ساڵانە ھەڵدەگرم
بەشــــدار وسوو
ڕۆمانێک ھەموومان بە گێڕانەوەی ناوەڕۆکی تێپەڕبووینە، کاتێک نووسەر لە شوێنی تۆ، دەست لەسەر ناشرینیەکان و خەمەکان دادەنێت، دەبێت چ چێژێکی تایبەتی ھەبێت.
تەکنیک و گێڕانەوە و زمان، زێدە بەرزە جێگایی دەست خۆشی و دڵ خۆشییە، بەڕاستی سەرسڕمان بووم، تراژیدیا لە دوای تراژیدیا، ڕووداو لە دوای ڕووداو، بەبێ ئەوەی خوێنەر لێی تێکبچێت، ڕوون و کورت، بەڵام زۆر کاریگەر!.
ئارام موحەممەد، یەکێکە لەو نووسەرانەی زۆر ڕەچاوی کورتبڕی دەکات، ئەمەش نیشاندەری نووسەری بە سەلیقە و بەھێزە.
ھونەری گێڕانەوە، ئارام موحەممەد ھاتووە، ھونەرێکی جیاواز لە ھەمووان داھێناوە، نەمبینیوە لەھیچ نووسەرێکی کورد، ئەمن زۆر شانازیم بەم ڕۆمانەوە کرد زۆر.
“ڕۆژێک لەو ساڵانە ھەڵدەگرم” پەیامی زۆری پێیە. کێ بوون ئەوانەی پارووی نانیان لە دەمی منداڵەکانیان دەردەھێنا بۆ سەر خستنی شۆڕش، ئەی ئێستا لە کوێن!
کێ بوون دەیان ویست، دەنگی غەدر لێکراوی کوردان بگاتە ھەموو شوێنێک ئەی ئێستا لە کوێن؟!
پەیمامێک ھەیە لەناو ئەو خێزانە، لە ھەموو گۆشەکان خەم دەبارێت، بەڵام ھێز ھەمیشە لە سەرووی ھەموو شتێکە.
ھەڵەکانیش کەم بوون، بەڵام زەقیش بوون.
بۆ نموونە، “لاشە”بۆ مردوو بەکار دێت، لە دوو شوێن بۆ زیندوو بەکار ھاتبوو,
(ھەیوان) ھەمیشە لە ژێری دادەنیشین، نەک لە ناوی.
لە کۆتاییی دا، ھیوادارم ھەمیشە وا جواننووس بیت مامۆستا گیان، ماندی نەبی یاخوا.
بۆ ھاوڕێیان:
مامۆستا ئارام شایانی خوێندەوەیە، ھەر
بەرھەمێکم خوێندبێتەوە زۆر شاھانە بووە، پێشنیاری دەکەم ئێوەش لەم چێژە جواننووسییە بێبەش نەبن.