نابووتی توێژینەوەكان
پێشنەگ جەبار
نەزند بەگیخانی نووسەر و شاعیر مامۆستای زانكۆ و هەڵگری خەڵاتی ئەكادیمی ڤینست رایت لە زانكۆی سیانسپۆی پاریس.لەساڵی ۱۹۸۷ەوە لە مەنفا دەژی وخوێندنی باڵای لەزانكۆی سۆربۆن ی فەرنسی تەواو كردوو ەو دواتر بۆماوەی ۱٥ساڵ لەزانكۆی بریسلی بریتانی كاری كردووە بەگیخانی وەك شاعیرێكی جیهانی ناو و جگە لە كوردی بەئینگلیزی و فەرنسیش دەنووسێ .بەكوردی شەش دیوانی هەیە .شیعرەكانی بۆ دەیان زمانی زیندوو وەرگێردراون و لە ساڵی ۲٠۱۲دیوانی” دوێنێ سبەینێ”خەڵاتی فێمینی شیعری فڕەنسی بەناوی “سیمۆن لاندری”وەرگرتووە.
ئەو دیوانە دوای نەمانی لە
بازار لەساڵی ۲٠۲۲لەلایەن كۆمەڵەی شاعێرانی فەڕنسییەوە دوبارە چاپ و كراوەتەوە
بەیگیخانی سەرپەرشتیاری بەشی”نەتەوە و كەلتور و ئەدبیاتی ڕۆژهەڵات _ه لە دەزگای چاپ و پەخشی هارماتان لە فەرنسا.
نابووتی توێژینەوەكان
لەكامپی ئاوەرەكان
وتیان توێژینەوە بكەن لە
ئەزموونی منداڵەكان
بەكۆڵێ پرسیار
خۆم بینیەوە لە ناو كوورەی ئازار
ژوور بەژوور گەڕام
برینەكانم دواند
زامەكان پەمەیی
چیرۆكەكان خوێنیان لەبەر دەڕۆی
لە نیگای دایكەكان
شەرم دایگرتم
چاوم داگرت و ڕۆیشتم
پڕڕۆپۆزەڵەكەم دڕاند
ڕیكۆردەرەكەم شكاند
سژر لە ناو هەردوو دەستم
توند هەڵهاتم
كەوڵی ئاهەكان لەسەر شانم
كە هاتمە دەر من ئەوەی دیكە بووم
“من بیر دەكەمەوە ،كەواتە هەم”
دێكارت وای وت
منیش پەنجەری پرسیار دەكەم واڵا
شنەبایەك دەمبا
تا ئاستی دڵ
تەزوویەک بەجەستەمدا دێ
بەرولای ڕۆح پەلكێشم دەكا
وزەیەک
لەناخمدا فوارە دەكا
پەنهان
بێپایلن
بەرو ئەودیو بەرو نادیاریی ئەو فراژووم دەكا
ئینجا خۆم لە پانتاییەكی شین دەدۆزمەوە
كە دەشێ خاڵی بەیەكگیشتنی دڵ و هۆش
شتێك بەناوی هشمەدی بێ
بەدیكارت دەڵێم
با لە دەربارەی ئەقڵیڕووت دەرچین
پارچە لێكترازاوەكانمان
وەك پەزڵ پێكڤە گڕێ بدین و لە كۆدا _ببین بە یەک