444952330_7535511016567865_3927094489534969390_n

2024/05/21

ژیان بە ئازارە

هۆشەنگ قادر

ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە.
کتێبی کارڵ
ناونیشانێکی درێژ دەکرا تایتڵێکی کەمتر با.
ناوی کارڵ وەک لە کتێبەکەدا هاتووە بە فەرهەنگی دانیمارکی واتا پیاوێکی گەشەسەندوی گەنجی سەڵت، ئیمیل بەمانای پەرۆش ئیشکەر، بەئیلهامی ئیمێل و کتێبە پەروەردەییەکەی ژان ژاک ڕۆسۆ.
ئەم کتێبە دەچێتە خانەی ئەدەبی غەمگینیەوە، ئەدەبی نائومێدی….
من نەمتوانی درێژە بە خوێندنەوەی ئەو کتابە بدەم، ‌ناهەقمان مەگرن مەرگی ئازیزانم بیرهاتەوە.
کارڵی جوانە مەرگ لە ۱۹٨۹ لە‌دایک دەبێ لە ۲۰۱٥ کۆچی دوایی دەکات.
کارڵ ئیمێڵ کوڕی مارییا ئایت، کە بە نازو‌ خۆشەویستیەکی زۆرەوە بە‌عیشقەوە گەورەو پەروەردە کراوە.
کارلی شاعیر تەنانەت شیعرەکانی لە بارەی ژیان و مەرگەوەیە.
لە پرسیارێکدا لە بارەی مەرگەوە
ئایا مەرگ یەکیەتیە، مردن بۆ‌ماکینە لاوازەکان ، بە‌ئازار، خەمناک، ماندو.. ئیتر ژیان‌ لە پڕ کۆتایی دێت.
ژیان بە ئازارە، مردن شتێک نیە بەڵام ئەو ئازارە بە‌سوێیە کە کت و‌پڕ‌ ژیان‌ لەگەڵ‌ خۆی ڕاپێچی تاریکی‌ دەکا.
مردن وەک دوایەمین ئیمکان.
دایکی هێندەی وورد بووە لە ژیانی کارڵ تەنانەت کێشی جەستەو ناز هەست و سۆز، خەیاڵ ، مەکتەب، پۆل، مامۆستاکان، برادەرانی هەموو شتێکی کارڵی لا گرینگ بوو.
ئەم کتێبە پێشەکیەکەی بە ووتەیەکی ڕیلکەی شاعیر دەستی پێکردووە… بەڕێکەوت سەیڕی دواهەمین لاپەڕەو دێڕم کرد کۆتاییەکەی تڕاژیدیایە.
لە بیرەوەریە گێڕانەوەکەدا نوسراوە ئیمڕۆ ۱٦ی مارسی ۲۰۱٥ کارڵ‌ لە تەمەنی ۲٥ ساڵی مرد.
کتێبەکە لە نوسینی ئاییا‌ ماریا ئایت ژنە شاعیری دانیمارکی‌ کە‌ دەکاتە دایکی کارڵ.
بەرهەمی وەشانی نوسیارە
وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە…
کاک ئالان پەری.
هیوادارم خوێنەرێکی تر سەرلەبەری کتابەکە بخوێنێتەوە ناوەڕۆک و ماهیەت و شوناسی بەیان کا..