لەبارەی وێژان
هێمن بەرزنجی
بڵند باجەلان هەم شاعیرە هەمیش لێکۆڵەرێکی جدی و تایبەتی ئەدەبیاتە ،ئەو وێڕای ئەوەی لەشیعردا خاوەنی فۆرم ستایل و تەکنیکی تایبەت بەخۆیەتی ،لە لەکۆڵینەوەشدا تایبەمەندی خۆت هەیە بەتایبەت لەسەر نەوەی ئەدەبی ، وەک پۆڵێنکراوە ٢٠٠٠ هەزارەکان .
بڵند جیا لەم کتێبە جوان و بەپێزەی ئارام حاجی، بۆ دووساڵیش لەسەر یەک لێکۆڵینەوە لەسەر شیعری شاعیرانی گەنج و ٢٠٠٠ هەزارەکان کرد لەفیستڤاڵی گەلاوێژ ، لەو بوارەشدا خەڵاتی بردوە،لە هەردوو جارەکەشدا بەشێکی تایبەت لەکردبوو بەدنیای ئەدەبی و شیعری من وەک هێمن بەرزنجی. بەسوپاسەوە لێرەشدا لەم کتێبەی ئارام حاجیشدا دیسان ناوی منی فەرامۆش نەکردوە .
*****
ئارام حاجی: زۆر گوێمان لەمدێرە دەبێت لەلایەن نووسەرانەوە دەوترێت ( گرنگ نییە بۆم دەمخوێننەوە یانە). شاعیران و نووسەران هەرچییەک بنووسن و تا ئەوکاتە هی خۆیانە کە بڵاو نەکراوەتەوە، ئیتر بە کتێب یان سۆشیال میدیا بڵاو کرایەوە ئیتر وەرگرێکی هەیە کە خوێنەرە. پێموایە لە ئێستادا نووسەران کەم بایەخ لە ڕۆڵی خوێنەر دەڕوانن و گرنگی پێنادەن، ناڵێم: نووسەر هاوار بۆ نووسینەکانی بکات وەک کاڵایەک. بەڵام دەبێ خوێنەری بۆ گرنگبێ دەبێ ئاشتەواویی هەبێ لەو نێوەندەدا، چونکە دواجار بڵاو کراوەتەوە بۆ کەسانێک، نەک بۆ سەر ڕەفە و بێ باکی لە ئاست خوێنەر. تۆ چی دەڵێی لە بارەی ئەم پەیوەندییەوە؟
بڵند باجه‌لان : ئه‌و بۆچوونه دروست نییه و هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌ده‌بی نییه. ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ق بڵاوده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ویستی خوێندنه‌وه‌یه، ده‌یه‌وێ كه‌سانێك ده‌قه‌كه‌ی ببینن و بیخوێننه‌وه، گونجاوه له پشتی ئه‌و ویسته‌وه، ویستێكی تر هه‌بێت كه شاعیر له‌به‌ر ئه‌و ویسته بنووسێ، به‌ڵام ویستی نووسین و خوێندنه‌وه، دوو ویستی جیاوازن، ئه‌گینا ئه‌وكه‌سه‌ی شیعر ده‌نووسێت و گرنگیش به خوێنه‌ر نادا، ده‌توانێ ئه‌و پرسیاره له خۆی بكا كه: ( من بۆچی بڵاوده‌كه‌مه‌وه؟) وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری یه‌كه‌م كه ئه‌مه‌یه: من بۆچی ده‌نووسم؟ له‌خۆگری وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه نییه، گرنگه شاعیر وه‌ڵامی هه‌ردوو پرسیاره‌كه لای خۆی گه‌ڵاڵه بكا كه من بۆچی ده‌خوێنمه‌وه و بۆچی ده‌نووسم؟
ئه‌و ده‌قانه‌ی ده‌خوێنرێنه‌وه و بڵاوده‌كرێنه‌وه و له ئاستی زمان و فۆڕم و ته‌كنیكی ده‌قدا له‌بره‌ودان، كه‌مینه‌ن. ده‌قی سه‌ركه‌وتوو، به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ گه‌شه به فۆڕم و ته‌كنیكی ده‌ق بدا، باسی ئه‌و ویسته ناكه‌م كه له‌پشت نووسینی ده‌قه‌وه هه‌یه كه هاوكات ئامانجی ده‌قیشه، له‌وه‌یه بۆچوونی من له ئێستادا بۆ ئه‌و بابه‌ته چه‌شنێكی تر بێت، به‌ڵام به‌گشتی له ئه‌زموونی شیعری نوێی كوردیدا، زیاتریش له‌نێو ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌رین وه‌كو شاعیری جددی ده‌ركه‌وتن، ده‌توانین بڵێن كه (وریا مه‌زهه‌ر) له ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌وه، گۆڕانێكی به‌رفراوانی خسته نێو دنیابینی و تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر بۆ شیعر، چونكه زمانێكی تری هێنایه نێو ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه كه له‌وه‌یه ئه‌و زمانه له ئه‌ستانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا پێیبگه‌ین، به‌ڵام له كۆتاییه‌كی دووردا، ده‌بێته‌وه وێستگه‌ی ناسینی خود. (زانا خه‌لیل) له ڕێگای ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌مه‌ڕ فۆڕم و ته‌كنیك و گه‌مه‌ی زمانه‌وه خوڵقاندی، توانی تێكشكانێكی فراوان له (مانا) دروست بكا. (ته‌ڵعه‌ت تاهیر) له مه‌ودایه‌كی فراواندا، توانی پشت به‌ست به ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌ب، ده‌قی شیعری كوردی باڵاتر بكا، ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان شیعری ( ته‌ڵعه‌ت تاهیر) و ( ده‌قی واڵا)یه، كه شاعیر دێت و سوود له ژانره‌كانی دیكه وه‌رده‌گرێ و سیفه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌و ژانره‌یان لێده‌سێنێته‌وه و ده‌یانكا به شیعر، ئه‌و دنیا جیوازه‌ی شیعری شاعیر، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌یه!
دواتر زه‌مه‌نێك دێته پێشه‌وه له‌نێو شاعیرانی دوای (2000)، كه چیتر گرفتی (بڵاوكردنه‌وه) وه‌كو گرفتێك نامێنێت، چونكه دنیای بڵاوكردنه‌وه ده‌بێته دنیای سۆشیال میدیا و نووسه‌ر به ئاسانی ده‌توانێ ده‌قه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، دیاره ئه‌و شاعیرانه‌شی له‌و زه‌مه‌نه‌دا گه‌مه‌ی زمان دووپات ده‌كه‌نه‌وه به ستایلێكی تازه، كه‌م نین. له‌وه‌یه نه‌توانین ناوی هه‌موو ئه‌و شاعیرانه بنووسینه‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ به‌رچاوڕوونی، ده‌توانین ئاماژه به ناوی ( ته‌یب قادر، غه‌مگین بۆڵی، ڕێبین ئه‌حمه‌د خدر، ئاریان ئه‌بوبه‌كر، داستان به‌رزان، ئه‌سكه‌نده‌ر زرار، بژار حه‌كیم، بێستوون حه‌سه‌ن، دیار له‌تیف، گۆران ڕه‌سوول، ڕابه‌ر فاریق، ئارام حاجی، ئه‌میر گه‌ردی، گۆران ڕه‌ئوف، ڕزگار جه‌باری، ئاری عبدللتیف، هێمن به‌رزنجی، بڵند باجه‌لان) بكه‌ین.