گوزارشتکارێکی ڕاستگۆ
ڕاهۆز کامەران
کێڵگەی بەتاڵ کتێبێکی سروشت نەوزادە، ئەویش وەک زۆر بەرهەمی باش کەوتووەتە پشت ئەو دیوارەوە زەبەلاحە دەنگەوەرەکانی ئەدەبی کوردی لەنێوان شیعری باش و ناباشدا دروستیانکردووە. دیوارێک کە بوونەوەری دەنگەوەری ڕوکەشگەرای بەناو ڕەخنەگر، شاعیری گوێگر دروستیانکردووە.
ئەم شیعرانە سەرەڕای هەر تێبینییەک، هەم گوزارشتکارێکی ڕاستگۆن لە ڕۆحی نوسەرەکەی و هاوزمانە نامۆکانی، هەم چاڵێکن کە تیایدا ئەو توخمە پێکهێنەرانەی دونیای شاعیر دەبینیت کە بە هێمنی، بەڵام پێچەوانە، لە دونیا دەنۆڕێت.