ڕوانین لە مرۆڤی هاوچەرخ
ئاڤا جەلال
کتێبی (شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە) لە نوسینی شاعیری دانیمارکی (نیلس هاو)ە. کتێبەکە جگە لە کۆمەڵە شیعرێک چەند وتارێکیشی لە خۆگرتووە. وەک وەرگێڕی کتێبەکە لە سەرەتاوە دەڵێت( شیعرەکانی،خەیاڵێکی فراوان و شێوازێکی تەنزئامێزانە بۆ ڕوانین لە مرۆڤی هاوچەرخ لەخۆ دەگرن. لەنێو شاعیرە سکەندەناڤییەکاندا تەنیا نیلس دەتوانێت بە شێوەیەکی سەیر بمانباتە نێو دەقەکانی خۆیەوە کە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان ورد دەبێتەوە و جار هەیە تاریک دەڕوانێت و جاروباریش بە تەنزەوە ئاگادارمان دەکاتەوە.)
نمونەیەک لە شیعرەکانی:
دەشێت مرۆڤ هەموو تەمەنی خۆی
بە یاوەریی وشەکان بەسەر ببات
بێ ئەوەی وشە ڕاستەکە بدۆزێتەوە.
وەکوو ئەو ماسییە بەستەزمانەی
ڕۆژنامەیەکی هەنگاریی تێوە پێچراوە
یەکەم: مردووە و
دووەم: هەنگاری تێناگات.
شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە
لە نوسینی: نیلس هاو
وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: ئالان پەری
جۆر: شیعر