شێوازی گێڕانەوە؛ جیاواز و بەئازار
ئاڤا جەلال
ڕۆمانی (گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە) چیرۆکی کچێک بە ناوی ( مارتا) دەگێڕێتەوە کە لەلای داپیرەی گەورە بووە و ژیاوە.
مارتا هیچ شتێک لەبارەی باوانیەوە نازانێت، دایکی بە گەنجی مردووە کە هێشتا ئەو بچوکە و باوکیشی هەر لە منداڵیەوە نەیویستووە و هیچ شتێکی لەبارەوە نازانێت بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی، هێدی هێدی بۆشایی لە ناخیدا دەردەکەوێت و لە داپیرەی زویر دەبێت چونکە ڕاستیەکانی لێدەشارێتەوە. بەڵام هەر کە داپیرەی دەمرێت، هەوڵدەدات دەربارەی بنەماڵەکەی بزانێت بەتایبەت دەربارەی دایک و باوکی و بەدوای زانیاری و نیشانەدا دەگەڕێت.
ئەم ڕۆمانە شێوازی گێڕانەوەی جیاواز و بەئازار بوو، مرۆڤێک هیچ دەربارەی دایک و باوکی نەزانێت، زانینی ئەو ڕاستیەی باوکی نەیویستووە سەختە. دەکرێت هەر خوێنەرێک بە کتێبێکی جیاوازی ببینێت چونکە لە زۆر شوێندا دەتوانی هەست بەکارەکتەرەکان بکەیت و لە ئەندێشە و بۆچونەکانیان تێبگەیت تا ئەو ڕادەیەی پرسیار لای تۆش دروست دەکەن.
نزیکەی ٥٠ لاپەڕەی سەرەتا و کۆتاییم زۆر لا تایبەت بوو، پێم وابێت تا چەندین ڕۆژی تریش هەر بیری لێدەکەمەوە!!!!
ناوی کتێب: گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە
لە نوسینی: سووزانا تامارۆ
جۆر: ڕۆمان
وەرگێڕانی لە ئیتاڵییەوە: محەمەد بادین