298877242_1102225997043150_5584017072131383997_n

2023/10/28

بەزمانێکی زۆر شیرین و پاراو نوسراوە

 کاردۆست سەڵاح
زۆربەمان(دڵدار)مان،وەکو شاعیر ناسیوە،بەڵام لەم ڕۆمانەدا(دڵدار)ێکی تر دەناسین کە هەموو تەمەنی لەڕێگای سیاسەت و خزمەتکردنی خەڵکی هەژار و بەشمەینەتی کۆمەڵگادا فیدادەکات.هەموو ئاواتی ئەوەبوو کوردەکان یەکبگرن و ببنە خاوەن دەوڵەتی خۆیان زۆری هاوارکرد بەس بەداخەوە کەس گوێی بۆ ڕانەگرت دوای ئەویش ئەوە نزیک دەبینەوە لەسەدساڵ هەر کوردەکان گوێناگرن.ئەو دامەزرێنەری حیزبی(دارکەر)بوو کە دواتر لەسەر پێشنیاری خۆی ناوەکەی گۆڕا بە(هیوا).هەموو ژیان و ئاواتی سەربەرزی کورد بوو بەداخەوە ئاواتەکەی بردە ژێرخاک.ئەم ڕۆمانە دۆخی ئەوکاتەی هەولێر و کۆیە و ململانێ کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانمان دەخاتە بەرچاو. بەزمانێکی زۆر شیرین و پاراو نوسراوە بەدەگمەن ئەگینا ناتوانیت یەک وشەی زیادە لە تەواوی ئەم ڕۆمانەدا دیاری بکەیت.
ناوی کتێب/ئەو هاوارەی نەبیسترا.
نووسینی/ئارام محەمەد.
بابەت/ڕۆمان.
قەبارە/٢٠٠لاپەڕە.
چاپکردنی/نووسیار.