ڕەگەزەکانی چیرۆک زاڵ ترە تا ڕۆمان
دیمەن عەبدوڵا
((بلووزێکی زەردی لە بەردایە. لە چاوەکانیدا هیوا و بێهیوایی و عەشق و ترسی لە دەستدان لە یەک کاتدا رەنگی داوەتەوە.سەیری کامێراکە دەکات، کەکچەکە لەپێش ئەوەوە بەدەستیەوە گرتوویتی سێڵفییە.))
ڕۆمانی گۆڕستانی سەگەکان لە نووسینی کارۆ حسێن ڕۆمانێکی سەردەمیانەیە، باس لە
خۆشەویستیەکی بێ ئاکام دەکات ، بەجۆری تێکەڵ بە هەست و دەروونی ئەم سەر دەمە دەکات هەستێ پر لە ترس هەستێ پر لە نا ئومێدی هەستێ پر لە تاریکی هەستێ پر لە ئازار ، کە دەست پێکێکی فلاشبکە(Flash back) سەبارەت بە زمان زمانێکی پاراوی بەکار هیناوە ،لە ڕوانگەی گێڕانەوە لە هەندێک شوێندا بە ڕابردووی دەکات گێڕانەوەکە، لە کاتێکدا باسی ئێستا دەکات . لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆمان نووسین کۆمەڵیک پێوەری هەیە، کە جیای دەکاتەوە لە چیرۆک بۆ نموونە بوونی چەندین ڕووداوی سەرەکی و لاوەکی بوونی چەندین کارەکتەری سەرەکی لاوەکی لە خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە دوو ڕووداوی سەرەکی هەیە مردنی پەنا مردنی خەزی، کە لە ڕۆماندا دەیان ڕووداوی جۆراو جۆر هەیە. لە هەمان کاتدا کارەکتەرەکان دوو کارەکتەری سەرکی هەیە دەکرێت زیاتر بیت لە ڕۆماندا، هەر بەم پێیە ڕەگەزەکانی چیرۆک زاڵ ترە تا ڕۆمان .