ڕۆمانێک باسی لە ئێستای کۆمەڵگەیە!
چنار ئادەم
باسی لە چەند دیاردەیەکی ناتەندروستی هەنوکەییە، وەکو: غافڵ بوونی تاک لە خود خۆی، دابڕانی تاکەکانی خێزان لەسایەی تەکنەلۆجیاوە، ونبوونی بەهاکانی وەکوو خۆشەویستی و هاوکاری و مرۆڤایەتی…هتد.
هەروەها لەم ڕۆمانەدا پەیوەندیە خۆی و کۆمەڵایەتیەکان ئەکەونە ژێر پرسیارەوە ،تاک لەگەڵ خودی خۆی ،هاوسەر، خوشک و برا ،دایک و منداڵ.
لەنێوەندی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە چەند پرسیارێکی وجودی دەبینرێ ژیان بۆ؟مردن؟ مانەوە؟…
باس لەوەیە ئەگەر سیستەمی کۆمەڵگە بەهای مرۆڤی تێدا ون بێ هەموو شتێک وێران دەبێت!
ئەوە ڕوون ئەکاتەوە مرۆڤ زیاد لە هەرشتێک پێویستی بە گرنگی پێدان و خۆشەویستیە، ڕەنگە ڕەتکردنەوەی نزیک بونەوەیەک لە خۆشەویستەکەت ئەو بمرێنێت!
-یەکێک لە خاڵەجیاوازەکانی ئەم ڕۆمانە،ئاوێزان کردنی نوسینی نوسەرێکی دیاری کوردە، کە(دلاوەر قەرەداغی)یە، کە ئەم خاڵە زۆر نوێ بوو لە دیدی منەوە وەک خوێنەر ، پێشتر له هیچ ڕۆمانێکی نوسەری کورددا،نوسینی نوسەرێکی دیکەم بەدی نەکردووە.
-زمانی ئەم ڕۆمانە مرۆڤانەیە،هەست ناکرێ نوسەر چ ڕەگەزێکە!ئەمە جوانترین جۆری نوسینە کە خوێنەر هەست بە جیاوازی ڕەگەزەکان ناکات.
-زیاتر وەسف کردنی کات و شوێن و کەسایەتیەکان پێویستە.
ئەوەی پێی ئەڵێن گرێ و سیراع … خوێنەر ڕابکێشێ و بزانێ چی لێ یەت ئەمەی تێدا بوو بەڵام دەکرا زیاتر ڕووداوەکان وابکەن خوێنەر ئالودەی کۆتایەکەی بکا
-ناوی کارەکتەرانی ڕۆمانەکە کەمێ سەیرن
ئەو لایەنە کە ناوی کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکەیە بە پێی ئەو زمانەی پێی ئەنوسیت باشترە زیاتر ئەو ناوانە بن کە زیاتر مۆرکی ئەو زمانە و ئەو کۆمەڵگەیە بن
-هەروەها ئەوەی کە خەزێ لە هەنێ شوێندا بەشێوەیەک وەسفی قژ و جەستەی ئەکات کە لایەنە دەرونیەکەی نیشان ئەدات جوانە و خاڵێکی نوێیە
بەس من ئەوەم لا پرسیارە بۆچی خەزێ نزیکی پەنا نەکەوتەوە
یانی ئەوە هەم خاڵی بەهێزە هەم ئەبوایە ئەوە ڕوون بێتەوە بۆچی خەزێ نزیکی پەنا نەکەوتەوە یان ئەمە وەکو تێگەشتنی عامی ڕۆمانەکەیە که لەبەر ئەو بارە دەرونیەی گەنجی بوە وا ڕەفتاری کردووە!
ناوی ڕۆمانەکەش جوانە و ڕەنگدانەوەی ڕووداوێکی ناو ڕۆماکەیە.