خوێندنەوەیەکی کورت بۆ گۆڕستانی سەگەکان
خاتوو لەیلا
رۆمانی گۆڕستانی سەگەکان یەکەم بەرهەمی نووسەری گەنج کارۆ حسێن کە وەشانی نووسیار چاپی و بڵاوی کردۆتەوە.
کتێبەکە بە شێوازی ڕیالیزمی سیحراوی نووسراوە.باس لە خۆشەویستی نیوان دوو هاوسەر دەکات. کێشەکانی ژیانی سەردەم و نەمانی هەست و سۆز لە نێوان بنەماڵە و بەگشتی کۆمەڵگا نیشان دەدات. وردەکاری شاعێرانەی زۆر جوانی تێدایە. من وکو خێنەرێک چێژم لە خێندنەوە بینی. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیم بۆ نووسەر هەیە.
چەند دێریێک لە کتێبەکە:
زۆر جار کە مرۆڤەکان هەواڵێکی لەناکاو دەبیستن یان ڕووداوێکیان بەسەردا دێت کاردانەوەیەکی خێرایان دەبێت. بە باش و خراپ، زۆر جار ئەوندەی کاردانەوەکە کاریگەریی بەسەر ژیانیانەوە دەبێت خودی هەواڵەکە یان ڕووداوەکە ئەو کاریگەرییەی نابێت، بەڵام مڕۆڤ وەک ئەوەی ئەقڵ و بیناییی لە دەست دابێت یان گوێ و هەستەکانی؛ کەم جار هەست بەو راستییە دەکات هەمیشە کاتێک باسی ئازارەکانی دەکات دیخاتە پاڵ هەواڵ و ڕووداوێکی دیاریکراو، نەک کاردانەوەکانی خۆی بۆ هەواڵ و رووداوەکە.
«جیاوزییەکی زۆر هەیە لە کاریگەریی ئەو خەمەی کە دەرنابڕدرێ و ئەو خەمە دەردەبڕدرێت. خەمی دەربڕاو وەک ئەوەی شنەبایەک لەگەڵ خۆیدا بەشێکی زۆری بردبێت، لەسەر دڵ و دەروون سووک دەبێت»