پوختەیێک لە کتێب
براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٢ – بواری شیعر:سۆران محەمەد سوورە بۆ کۆمەڵە شیعری ( قوژبن)
شیعر له سه‌ختییه‌وه ده‌فیشكێنێت. ئه‌م ڕسته‌یه ڕه‌نگه پێكه‌نیناویی بێته به‌ر چاو، به‌ڵام سه‌ختیچێشتنی مار ئه‌و ده‌مه‌یه كه ده‌فیشكێنێت. شیعر ئازاری ئه‌و فیشكاندنه‌ی منه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌ڵیم ته‌واوی ژیانم، ئه‌وه به‌شی هه‌ره زۆریی ژیانم ئه‌و فیشكاندن “ڕاهێنان”ـه بووه بۆ شیعر، تا ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
قوژبن دووازده شیعر له‌خۆ ده‌گرێت، مادام نووسین كرده‌یه‌كی ڕاهێنانكراوه، هه‌ربۆیه‌ش هه‌وڵمداوه له ڕاهێناندا شیعرێك له‌گه‌ڵ شیعرێكی تر جیاواز بن، من نا، به‌ڵكوو ئه‌وه خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گریشه كه دكارێت وه‌ها ڕاهێنانكردنێك جیاواز بخاته‌وه، ئه‌وه‌ی من هه‌وڵدانێكه. ته‌نیا ده‌مه‌وێت خوێنه‌ر ئاگاداری ئه‌وه بێت كه تاكبوونی نیوه‌دێڕه‌كان به مه‌به‌ست و په‌یوه‌ست به تاكبوونی نیوه‌دێڕی كۆپله‌كان و كۆی شیعره‌كه كراوه و یان پێكه‌وه‌نووسانی چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌نێو چه‌ند شیعرێكدا بۆ مه‌به‌ستی نهێنیی یان “پیتی ئه‌بجه‌د” لێكدراون، ئیتر كۆی ده‌قه‌كان بۆ خوێندنه‌وه و جیهانبینیی خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گران جێده‌هێڵم و ئه‌وه‌تا مه‌حوییش پێم یێژێت “ئه‌م ئه‌سڕاڕه ده‌رنه‌خه‌ی”.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
خەیاڵی خوێنەر فراژوو دەکات بۆ دەرەوەی ‘دیار’ و ئاسایی نەزەند بەگیخانی
-
تازەیی و گەشاوەیی زمان ڕەزا عەلی پوور
-
شیعر گرێیه‌كی ئۆدیپۆسییه سۆران محەمەدەسوورە
-
وتاری خاتوو شاعیر و نووسەر نەزەند بەگیخانی نەزەند بەگیخانی
-
دیدگای شاعیرانە سوهەیب فارووق
-
لە چاوەڕوانی قوژبن-دا خەلیل سەلیم
-
شیعر وەک میکانیزمی دەستەبەرکردنی ئازادی خەلیل سەلیم
-
مرۆڤ ئەگەر ژانرێکی ئەدەبی بووایە، شیعر دەبوو گۆران ڕەسووڵ
-
چەند سەرەنجيک لەسەر کۆمەڵە شیعری: قوژبن ئارام حاجی
-
قوژبنێک لە کتێبی(قوژبن) هاودەنگ بێبەش