نامەی خوێنەران
ستار رەسوڵ كاك هەمزە
زەینەبی خوشكی دڵداری شاعیر
لەمەراسیمی بەخاك سپاردنی تەرمی دڵداری برایدا، بەم كۆپلەشعرەی حاجی قادری كۆیی مەراسیمەكەی دەست پێ کردووە:
مەرگ و ژیان میسلی سێبەر و هەتاوە
ئەوەی باقی بمێنێ هەر ناوە
دیارە من زۆر خۆشحاڵ بوم كە ئەوڕۆ ڕۆمانی
(ئەو هاوارەی نەبیسترا)ی ئارام محەمەدم خوێندەوە.
ئەوەی من تێبینیم كرد، ڕۆمانکە بەسەلیقەیەكی زۆر وورد و بەبڕشت نووسراوە لەڕوی ئەدەبی نووسین و داڕشتنەوە.
لە ناوەرۆكدا ڕۆمانەکە باسی كاریزمایی دڵداری شاعیر و زەینەبی خوشكی دەكات، كە چۆن لەپێناوی نەتەوەكەیان سووتاون. دیارە بەدەر لە دڵدار و زەینەب، خانەوادەكەشیان زۆر وشیار و نیشتمانپەروەر بوونە.
دڵدار ئەو شاعیرە مەزنەیە، كە خاوەنی سروودی (ئەی ڕەقیبە). بەداخەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەموو مێژوونووس و نووسەرانەی لە شاری كۆیە هەبوونە، تائێستا، بەم جۆرە كەسێك لای لە مێژوو و ژیانی دڵداری شاعیر نەكردۆتەوە.
بۆیە دەستخۆشی لە ئارام محەمەد دەكەم، كە ئەگەر لەشێوەی ڕۆمانیشدا بێت، بۆ یەكەم جار لای لەو مێژووە كردۆتەوە.
هیوادارم نووسەران و ئەدەبدۆست و مێژوونووسان ئەو جۆرە كەڵەپیاوانە لەبیر نەكەن.
ڕوحی دڵداری شاعیر و هەموو نیشتمانپەروەران شاد بێ… داواكارم لە خوێندەواران و دۆستانی كتێب، ئەو ڕۆمانە بخوێننەوە.