298914896_5669856089711892_7098368887645767522_n

2022/08/09

نامەی خوێنەران

حەسەن شێخ وەسانی
سڵاو و ڕێز…
ئەوڕۆ دوا ڕومانتم (ئەو هاوارەی نەبیسترا)م خوێندەوە. نەمتوانی دەستی لێبەردەم، تاکو لانی کەم ئەو هاوارەی نەبیسترا، ببیستم.
ڕاستییەکەی بەشێکی زۆر نهێنی و دیوی پەنهان هەبوون، ڕەنگە پێشووتریش عەوداڵی ئەوە بووبم زانیاری بەدەست بخەم لەسەر ئەو ژیانە کورتە و پڕ بەرهەمەی دڵدار، خۆشحاڵت کردم، کە زۆر پرسیاری ناو دڵمت وەڵام داوەتەوە.
قسەم لەسەر شێوازی نووسینەکەت نییە، ئەوە بۆ کەسانی تایبەت بێ، بەڵام دڵنیابە لەوی هەوڵ و کۆشش و ئەو هەموو ماندووبوونەت بە خەسار نەچووە، ئەکرێ بڵێم لەم ڕۆمانە هەم ژیانی دڵدار و خانەوادەکەی و کەسایەتیە ناسراوەکانی ئەوکات، بە دیوێکی تر و جوانتر و مێژووییانەتر بۆ نەوەی ئێستا و داهاتووت روونتر کردوونەتەوە.
ئێستا شەوە ئەگینا عەوداڵی ئەوەم بچمە کۆیێ و لەسەر گۆڕی دڵدار ئەی ڕەقیب بڵێمەوە.
بۆیە لە هەمبەر ئەو ماندووبونەت، ئەو نامەیەم لۆ نووسی، کە لەژێر کاریگەری ئاڵوگۆڕی نامەکانی یوونس و زەینەبە، گەرچی شێوازی دارشتی من کرچ و کاڵە، بەڵام کارەکە بەگشی دونیایەک خۆشحاڵی کردم…
هەر ساغ بی…