بنەمای جوانییناسیی نەفی
حەمەی کەریمی
* تا کەی ون بم لە ڕەشێکی تۆخا
تۆ لە مندا ڕوو ئەدەی
لە ڕووداوێک ئەچی
کەس نەیزانی لافاو بەرەو کوێ ئەمبا!!
* لە کتێبی: جەنابی تۆ ئیزنم هەیە بەدەم باوە شتێ بڵێین!؟ – گوڵاڵە دروودیان- وەشانی نووسیار ٢٠٢٢
خانم گوڵاڵە دروودیان سەر بەو بەرە شیعرییەی هەشتاکانی ڕۆژهەڵاتە، کە بە فۆڕمێکی نوێیاوی شیعریی لە ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتدا دەرکەوتووە.
جگە لەوەی وەک شاعیرێکی بەدیار و جەسوور پێگەی خۆی دیاریی کردووە، هاوکات “کانتێکستی” غیاب، نەفی، ئاسۆ، (افق) وەک سێ چەمکی گرنگ لە زۆربەی شیعرەکانی گوڵاڵە دەردەکەون.
ئەم ڕوانینە “مالارمەیە” ( کە بنەمای جوانییناسیی نەفی لە کارەکانی مالارمێدا پێکدێنێ) بۆ ژیان و پێکهاتەکانی و سەرجەم ئەو کانسێپت و دسیکۆرسە سەپێنراوانەی سەر کۆمەڵگە بەکشتی و بە تایبەت گۆمەڵگەی ژنان لە لایەنی سیستمەوە تا ڕاداەیەک لە شیعرەکانیدا بەرچاوە.