298089224_1100249723907444_8603888396106954908_n

2022/08/08

سەرنج و خوێندنەوەی ئەو هاوارەی نەبیسترا 

 شەماڵ بەگزادە

ڕۆمانێڪی جوانی نۆستالیژیا ـ گێڕانەوەی گەلی ڪوردە

ڪە ڕۆمانێڪە لە سێ ناوی سەرەڪی دا خۆی دەبینێتەوە ( یونس ڕەئوف ، دڵدارە ـ زەینەب ڕەئوف ، ئەسەف ) ڪە ڪارەڪتەری سەرەڪین بە تایبەت

یونس ڕەئوف ناسراو بە دڵداری شاعیر ڪە باسێڪی ورد و جوانی گەلی ڪورد دەڪات ، ڪە لە تایبەت گۆشەیەڪی ڕۆمانە ڪە لە نامە گۆڕینەوەی نێوان یونس و زەینەب دا ، یونس بە زەینەبی خوشڪی دەڵێ ( ئەگەر دەپرسیت بە یەڪ نیگا ئەو هەموو وەسف و باسە چۆن بۆ من دەڪەیت ؟ ناچارم بڵێم نەتزانیووە چاوی شاعیر وەڪ چاوی خەڵڪی نییە ! دەبێت پرسیار لە بارەی نیگای شاعیرەوە نەڪەیت ، ئەم بابەتە لەبیرڪە ، ئەوە خۆت هیچ ، ئەی باوڪ و باپیریشت شاعیر بوون ) باسێڪی تایبەتی پەیوەندی شاعیران دەڪات ڪە لە پێناو ڪورد بوون هەموو ڕێگایەڪیان بڕیووە ئەوەی لێرە دا شیاوی باس ڪردن بێت ، نووسەری ڕۆمان زۆر بە لێزانانە هاتووە ڕووداوەڪانی ڪوردایەتی بە شێوازی نۆستالیژیای سەردەمیانە پێشڪەشی خوێنەری ڪردووە و بە شێوازێڪ ڪە هەموو ڪەسێک بتوانێ بیخوێنێتەوە و لێی تێبگات ، بەش بە حاڵی خۆم زۆر سوودم لێ بینی چێژی تایبەت و زانیاری جوانی تێدا بوو ئومێد دەڪەم لەم جۆرە ڕۆمانانە بەردەوامت و خوێنەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەرهەمی ترن .