زۆر بخوێنەو زۆر بزانە
هاوڕێ هیوا
ئەگەر لە ناخەوە باوەڕت بەخۆت هەیە و ئارەزووتە ببی بەهایکونووس،
ئەوە باشتر وایە سەرەتا بڕێک زانیاری و بەرچاوڕوونیت هەبێ لە سەر چۆنێتی نووسینی.
نەک هەر لەخۆوە بکەویتە وەڕینەکردن و دەستخۆشی نەخوێنەرانی فەیسبووک وات لێبکەن خۆت لێ ببێ بە ئەستێرەی ئەدەبی کوردی!!.
جا بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بەوردی و قووڵبوونەوە تێدا، هیچ دوور نییه دوای خەتم کردنی ڕاستەوخۆ بتکات بە هایکونووس!!
چونکە کتێبێکە بە هەموو مانایەک لێوان لێوە لە جوانی تابڵێت چێژبەخشە، لە هەمانکاتدا پڕاوپڕە لە زانیاری و ڕێنمای بۆ نووسەر…
هایکو تابلۆیه
(چینێ)کان، گوتەیەکی جوانیان هەیە دەڵێن: ئەگەر وێنەیەک بەجوانی و ڕێکوپێکی کێشرابێ، لە هەزار وشە زیاتر مرۆڤ تێدەگەیەنێت،
ئێوە تەماشای مامۆستا سەردار نۆڕێ بکەن، ببینن چۆن بە خامەی ڕەنگینی، ئەم هەموو تابلۆیەی بۆ نەخشاندووین.
سوپاس بۆ جواننووسینت مامۆستا بەڕاستی جگە لەو هەموو زانیارییە لە سەر هایکو توانیم بەباشی چێژیشی لێ ببینم،
هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
قووڵبوونەوەی مامۆستا سەردار لە نووسین…
تانکای (میتۆلۆجیا)
کێوی توور و گۆی مەمک
چپەی مووسا و ئاهی من
جیلوەی خواو نادیاری من.
دوو لوتکەی ڕەش و قاوەیی،
نهێنی شاردنەوەکان!
………..
ڕژێمی سێداره
مرۆڤتان نەهێشت؛
پەتێ هەڵواسن خێرا
خواش بخنکێنن!
……..
شۆردنەوەی شەڕەف،
هەڵدانی پێکپک خوێنی ژن
ڕۆژووشکاندن!
……..
سیاسییە
شەو و ڕۆژێ دووجار ڕاست دەڵێ
کاتژمێری نووستووە.
……..
جامێ زێڕین،
ژەهری کوشتنی (حەسەن)ی تیایە
پاداشتی خەلیفە!
…….
گۆڕستانی (بەقیع)
سەری (حسێن)لە کۆشیدایە
دیاری خەلیفە!
……..
(هەزار و نۆسەدو هەشتاو هەشت)
بۆنێکی خۆش،
ناسنامەیەک وێنەی سێوێکی پێوەیە
لەیادنەکردنی غەدر!
…….
ئاوازێکی کاسکەرە
بۆ گوێی خوا و گەردوون
زریکەی عەفڵەبجە٭
٭عەفڵەبجە=عەفرین+هەڵەبجە.
…….
(کاتژمێر نۆ)
دەستنوێژگرتن،
دوو ڕکعات نوێژی (الضحی)
بەکاتی ئەنغال!
…….
(یسألُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ)
پێژە (بنە)ی کوردی بێ گیانن
لە ژێر ڕەحمی لمی بیابان.
…..
دڵت کوورەیە مەمکە سینەت
ئێژێ عاشقی سوتاندمیت!
(يَا نَارُ كُونِي بَر٘داً وَ سلاَماً)
…….
بڕژێنەسەرما و گوێ مەدە بە:
(لا تُرِفُوا اِنَّه لا یحِبُ الُمسرِفِینَ)
زەیاری ماچت!
……..
بە دەرکەوتنی
لە گۆ دەچێ زمانم!
خوایە، (وَاحُلل عُقدَةً مَّن لِّسَانيِ)
…….
(وَاللَّیلِ ٳذَا سَجَی)
پێمخۆشە ڕووم داپۆشێ
قژی قەترانییت.
…….
(فأُمُّهُ هَاوِيَةُ،)
نەبوونت لە لام
(وَمَا أَدرَاكَ مَا هِيَه!)
…….
آية العفرین،
(ٳنا فَتَحْنا لَكَ فَتَحاً مُبِيناً)
(سورة أُوردوغان)
…….
(ٳنَّهُ لاَ يُحبُّ الْمس٘رِفِين
بۆ نووستن لە گەڵ یار
جێگەیەک بەسە
……..
لە نێوان دوو بەندەن
زمان لە زەوی دەسووم
(كَواعِبُ أَتْرابأً)