لەبارەی ڕۆمانی (ئەو هاوارەی نەبیسترا)
م.عەبدولقادر عەزیز
(ئەو هاوارەی نەبیسترا) ڕۆمانێکی نوێی ڕۆماننووس ئارام محەمەدە و لە ساڵی 2022 لە لایەن وەشانی نووسیار بە چاپێکی قەشەنگ، چاپکراوە. ڕۆماننووس بە تەکنیکێکی جوان پەنای بۆ بابەتێکی زۆر هەستیار بردوە و بەو ناونیشانە سەرنج ڕاکێشەوە، هاتووە ژیانی دڵداری شاعیر، شاعیری ئەی ڕەقیب هەرماوە قەومی کوردزبانی کردووە بە ڕۆمان و کارێکی زۆر نایابی لێوەبەرهێناوە:
(پەرشوبڵاوی کورد و ناتەبایی هۆز و عەشیرەتەکان، ئاسەواری خیانەت و ململانێ لە ناخی هەمواندایە. ئەزموونی مێرنشینەکان ڕاستیەکی تاڵە، چیرۆکێکەبە جۆری دیکە دووبارە دەبێتەوە. ڕوونە لامان دوژمن تەنیا یەک لایەن نیە. دەبێت لەگەڵ ئینگلیز و ڕووس سیاسەت بکەین و لەگەڵ تورک و عەرەب و فارسیش شەڕ. پێویستە لەناوخۆ هەوڵەکان یەک بخرێن. دەبێت پەیامی نەتەوەی هەموو گرفتەکان بسڕێتەوە و دەبێت هەمووان بگەنە ئەوتێگەیشتنەی، ناکۆکیەکان بچووکترن لە کێشەی نەتەوە.) لەڕۆمانەکەوە.
ئەو پەڕەگرافە بەشێک لە نامەی دڵداری شاعیرە بۆ براکەی، دەڵێی بۆ هەلومەرجی ئێستا نوسراوە. بە هەق ئارامی ڕۆماننووس زۆر ئارامانە هاتووە لە دوو توێی ڕۆمانێکی نایاب، پەیامێکی پێە و زەنگێکی مەترسیدار لێ دەدات، بەو ئومێدەی هاواری :
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زبان ببیسترێ و لە سەردەمی ئێستاماندا کێشەی نەتەوەیمان تەنها لە بودجە و پۆستێکدا قەتیس نەکرێت. دەست خۆشی لە ڕۆماننووسی هاوڕێم ئارام محەمەد دەکەم بۆ ئەو کارە ناوازەیان و ئەو زمانە شیرینە.