لەبارەی ڕۆمانی بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە
سنوور ساڵح
*بەشێک لە کتێبەکە:
دەستت بۆ مێزەکە برد، ئەو مۆمەی کە شەو بۆ خوێندنەوەی کتێبە بەرگ_نارنجییەکە داتگیرساندبوو، بینیت ھێشتا داگیرساوە.
پەنجەت برد و گڕی مۆمەکە پەنجەتی سوتاند، ئازار بەناو دەمارەکانتدا وەک تەزووی کارەبا تێپەڕی.
*ناوەڕۆکی کتێبەکە:
کتێبەکە بە چیرۆکێکی خۆشەویستی سادەوە دەست پێدەکات و پێ دەنێتە گەشتێک بۆ ناو سروشت و وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لەسەر ڕۆح ھەن. یان باشترێکە بڵێین بەخشینی ئەندێشە بۆ ئەوەی بزانین ڕۆح چیە. و یاخی بوون لە بنەما چەقبەستووەکانی کۆمەڵگا.
*ڕای تایبەتی من:
شێوازی داڕشتنی کتێبەکەم بە دڵ بوو.
تێکەڵ کردنی خەیاڵ و واقیع وایکردبوو کە فراوانتر ببینین لەوەی کە دەیبینین و ئەو بابەتانەی کە باس کرابوو بە بڕوای من ئەگەر ھەریەکەیان بە جیا و درێژی باس کرابوایە کەمێک ماندووکەر دەبوو بەڵام ئەوھا بە کورتی زۆر باشتربوو.
جگە لە باس کردنەکانی سروشت کە ئارامی بە ڕۆحت دەبەخشی.
ئەگەر ویستتان باشتر بنووسن بیخوێننەوە.
و زۆر سوپاس بۆ نووسەر.
ناوی کتێب:بەرەو ڕێگەی درەەوشانەوە
•نووسەر:کیاکسار ئەحمەد
•لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی کتێبی نوسیار
•نرخ:٣٠٠٠ دینار
•ژمارەی لاپەڕە:١١٢ لاپەڕە