لەبارەی ڕۆمانی مەرگی نادیار
دڵناز عەزیز
ناوی ڕۆمانەكە سەرنجی ڕاكێشام، ئەبێت چ مەرگێك بێت كە نادیار و بێ سەروشوێن بێ؟ لەكاتی خوێندنەوەی هەستم كرد چیرۆكی (ڕێنوار) چیڕۆكی (بێژەن)ی بیردەهێنامەوە لە ڕۆمانی منداڵە بێسەرپەرشتەكان.
لێدان و شەقەكانی نیشتمان، نیگای كەسەكەكان بۆ هونەر و پێشكەوتن، تا بڵێی وەسفی كۆمەڵگا بوو. ئەوەی لە هەمووی زیاتر سەرنجی ڕاكێشام، ڕۆمانەكە بەجۆرێك نوسرابوو وە ڕێكخستنی بۆ كرا بوو خوێنەر دەبا زۆر بە وردی بیخوێنێتەوە، چونكە مەرج نییە لاپەرەكان تەواوكاری چیڕۆكەكی پێش خۆی بێت. وردە وردە منیش لەگەڵ ڕێنوار باوەڕم دەكرد كە ناوی ئادەمە و فڵان كەسی كووشتوە. بەڵام ژالیا هۆكارێك بوو بۆ تێگەیشتنم لەم ڕۆمانە، لەگەڵ خوێندنەوەی ناوی ژالیا تێگەیشتم کە ئەوە ڕێنوارە، نەك ئادەم!