دوای خوێندنەوەی ڕۆمانی (ئەو هاوارەی نەبیسترا)
نامەیەکی بەڕێز، دوکتۆر حەیدەر لەشکری دوای خوێندنەوەی ڕۆمانی (ئەو هاوارەی نەبیسترا)
سڵاو کاک ئارام.
تاڕادەیەک بێ ئومێد ببووم، لە هەندێک ڕۆمانی مێژوویی کوردی… بە خوێندنەوەی (ئەو هاوارەی نەبیسترا) گەشبین بووم… گێڕانەوە ئەگەر بتوانێ ئاوا ڕۆح بەبەر ڕابردوو بخاتەوە، داهێنانە. دەمێکە بە حوکمی کاری زانکۆیی و کارکردن لەسەر کولتوری شاری کۆیە، بە بنەماڵەی دڵدار و دڵدار خۆی ئاشنا بوومە، پێویستم بە ڕۆمانێک بوو لە دەرەوەی ناوکۆی چەقگرتووی گێڕانەوەوە، کە خەیاڵێکی جیاوازم لە زەیندا دروست بکات، ڕۆمانەکەت وایکرد…
هەر بمێنی.