نامەیەکی مامۆستا فەرهاد شاکەلی
نامەیەکی مامۆستا فەرهاد شاکەلی، پاش خوێندنەوەی ڕۆمانی (ئەو هاوارەی نەبیسترا)
کاکە ئارام-ی خۆشەویست، سڵاوی گەرم.
پێرێ دەستم بە خوێندنەوەی (ئەو هاوارەی نەبیسترا) کرد و دوێنێ بەیانی لێ بوومەوە. لە دڵەوە پیرۆزباییت لێ دەکەم. دەبێ پێشتر پیرۆزبایی لە زمان و فەرهەنگی کوردی بکەم کە ڕۆمانێکی جوانی وەهای پێ بەخشراوە. ئافەرین بۆ ئەو کارە جوان و هونەرمەندانەیەت. تۆ نەک تەنیا دڵداری شاعیر و کوردپەروەرت زیندوو کردووەتەوە، بەڵکە گەوێکی گرنگ و ڕەنگینی مێژووی کوردیشت نووسیوەتەوە، بێ ئەوەی زمانی ئەدەب و زمانی مێژووت لێ تێک بچێت. بنووسە! بنووسە! بنووسە!
شادی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
فەرهاد شاکەلی/سوێد – ئوپسالا