شوناس و ئەو هاوارەی سەدەیەکە لە ئاسماندایە
ئیسماعیل حەمەئەمین
`دایکم لەگەڵ براکانیدا بەشێوەزاری باجەلانی قسەی کردووە، بەڵام لەگەڵ باوکم کۆییانە… ل٢٩` *
کاتێک ڕۆماننوس ڕەگەکانی خۆی دەناسێت، دژەکوردبوون لە ناخودئاگایدا کار ناکات و ڕۆشنبیری داگیرکەر و کۆلۆنیالیستی بەسەریدا زاڵ نەبووە. ئەوا، پاڵەوانەکانی بەرجەستەن و خاوەنی ڕووداو و شوێن و زەمەنی خۆیەتی، ئەوسا دەتوانین بڵێن؛ ئەمە خەسڵەتی ڕۆمانێکە کە شوناسی خۆی ون نەکردووە.
`ئارام موحەمەد` ئەو ڕۆماننوسە گەنجەیە، کە چیتر لەم ڕۆمانەیدا، کە ڕۆمانی بیۆگرافی دڵداری شاعیرە و بە تەونی ڕۆماننوسی ئارامدا تێپەڕیووە، ناچێتە زیادەڕۆیی و خەیاڵی بێ بنەماوە، بەڵکو تەواو هەڵسوکەوت و قاچ و دەست و هزری پاڵەوانەکانی دەماندوێنن و دەمانبەنە نێو دونیای کۆیە و ڕانیە و مێژووی سەردەمێکەوە، کە ئێمەی خوێنەر دەمێکە لەیادمانکردووە. بێگومان چونکە ویژدانی ئەم سەدە مۆدێرنەیە و ئەقڵ و ڕۆشنبیری داگیرکەری کوردیی و گەندەڵی ئێستاکێ، پێتدەڵێت؛ شوناسی کوردبوونت لەیاد بکە، تۆ هیچیت نیت جگە لە بەکاربەرێک، کۆنسومەریستێک، شمەکخۆرێک، لەسەر زەویەک، نیشتمان و وابەستی خاک (بە مانا هایدگەرییەکەی) مانای نییە… بەڵام ئارام ئەم ویژدانە بە نەرمی وەئاگا دێنێتەوە و نەرم نەرم بەزمانە شیعریی و پڕ گێڕانەوەکەی دەمانبەستێتەوە بەو
سەرنجی نووسەر و ڕۆماننووس ئیسماعیل حەمەئەمین
`دایکم لەگەڵ براکانیدا بەشێوەزاری باجەلانی قسەی کردووە، بەڵام لەگەڵ باوکم کۆییانە… ل٢٩` *
کاتێک ڕۆماننوس ڕەگەکانی خۆی دەناسێت، دژەکوردبوون لە ناخودئاگایدا کار ناکات و ڕۆشنبیری داگیرکەر و کۆلۆنیالیستی بەسەریدا زاڵ نەبووە. ئەوا، پاڵەوانەکانی بەرجەستەن و خاوەنی ڕووداو و شوێن و زەمەنی خۆیەتی، ئەوسا دەتوانین بڵێن؛ ئەمە خەسڵەتی ڕۆمانێکە کە شوناسی خۆی ون نەکردووە.
`ئارام موحەمەد` ئەو ڕۆماننوسە گەنجەیە، کە چیتر لەم ڕۆمانەیدا، کە ڕۆمانی بیۆگرافی دڵداری شاعیرە و بە تەونی ڕۆماننوسی ئارامدا تێپەڕیووە، ناچێتە زیادەڕۆیی و خەیاڵی بێ بنەماوە، بەڵکو تەواو هەڵسوکەوت و قاچ و دەست و هزری پاڵەوانەکانی دەماندوێنن و دەمانبەنە نێو دونیای کۆیە و ڕانیە و مێژووی سەردەمێکەوە، کە ئێمەی خوێنەر دەمێکە لەیادمانکردووە. بێگومان چونکە ویژدانی ئەم سەدە مۆدێرنەیە و ئەقڵ و ڕۆشنبیری داگیرکەری کوردیی و گەندەڵی ئێستاکێ، پێتدەڵێت؛ شوناسی کوردبوونت لەیاد بکە، تۆ هیچیت نیت جگە لە بەکاربەرێک، کۆنسومەریستێک، شمەکخۆرێک، لەسەر زەویەک، نیشتمان و وابەستی خاک (بە مانا هایدگەرییەکەی) مانای نییە… بەڵام ئارام ئەم ویژدانە بە نەرمی وەئاگا دێنێتەوە و نەرم نەرم بەزمانە شیعریی و پڕ گێڕانەوەکەی دەمانبەستێتەوە بەو شوناس و هاواری سەدەیەکە لە ئاسماندایە و ئێستا لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە دەیبیستین و ڕاماندەچڵەکێنێت.
——
* ئارام موحەمەد، ڕۆمانی `ئەو هاوارەی نەبیسترا` لە بڵاکراوەکانی وەشانی نوسیار ٢٠٢٢
و ئێستا لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە دەیبیستین و ڕاماندەچڵەکێنێت.
* ئارام موحەمەد، ڕۆمانی `ئەو هاوارەی نەبیسترا` لە بڵاکراوەکانی وەشانی نوسیار ٢٠٢٢