279141182_5362225023808335_691143689516083566_n

2022/04/23

مخابن لەبەر شەڕی پەڕۆ، کێ تۆی لەبیرە

بێستوون محەمەد
ئێستا خۆیان بە خاوەنی تۆ نازانن، کێشەی تۆ ئەوەبوو سەر بە ئەوان نەبووی، دەبوو ببی، دەزانی گەر ببای، هەنووکە دەیان فیلم و دۆکیومێنتاریت لەسەر دەکرا. مخابن لەبەر شەڕی پەڕۆ، کێ تۆی لەبیرە.
ئێستا زیندووبای چیت دەگوت؟ پەشیمان نەدەبوویەوە لە(ئەی ڕەقیب)؟ بۆ کێت نووسی؟ وایان کرد نەوەیەک دروست ببێ بێز لە بوونی خۆی بکاتەوە. تازە کەسێک خۆی ماندوو دەکا و ڕۆمانێکت لەسەر دەنووسێ، تا ون نەبیت. تۆ کە ژیانت نەویست تا کورد ببێ بەشتێک وەکو گەلانی دنیا….
لە ڕۆمانەکەوە…
(زەینەب گوتی، “یونس ڕاست دەکات، ڕەنگە ئەو لاوانە سبەی گەورە ببن و ئەو کاتیش بە لایانەوە ئاسایی بێت شەڕی یەکتر بکەن و یەک بکوژن. ” قسەکەی تەواو نەکرد، باوکم گوتی، ” تەواوە، دواتر کورد و کورد یەکتر دەکوژن و دوژمنیش پێدەکەنێت، مێژوومان پڕی خیانەت و یەکترکوشتنە”)
ئەو نەیدەویست زیرەکترین قوتابی بێ بۆچی؟ چونکە…
هەر لە ڕۆمانەکەوە….
(گوتم، “چ داوەشانێکە، پێ لە جەرگی خۆت بنێیت و ئاڵایەک بەرز بکەیتەوە، کە ئاڵای تۆ نییە.”)
دڵدار، لە هەموو شوێنێک، لە هەموو سەردەمێک هەر دەمێنێ، تەنێ دەبێ بەکارێک وەبیری خەڵکی بێتەوە، کە چۆن ژیا و چی کرد؟ نەک هەر شیعرەکەی بڵێینەوە و تەواو. ئەو لە بەهاری تەمەنیدا، توانی سەرنجی تێکڕای خەڵکی بێ جیاوازی بۆ خۆی ڕاکێشێ.
ئیدی تا زووە بیخوێننەوە، تابزانن چلۆن دڵدارێکمان هەبووە…
سوپاس کاک ئارام، جوانت داڕشتووە. بۆ من تایبەت بوو. درەنگ یا زوو کارێکی وا دەبوو بکرابا، خۆشحاڵم کە تۆ کردووتە. چوون بە شارەزاییەکی باشەوە کارت تێدا کردووە.