277243780_5083737111705073_7123602118716588911_n

2022/03/29

دووەمین باشترین ڕۆمانی مێژوویی

هێلین پاڵانی
(وەک بریندارێکی بەجێماو، بە ڕۆحێکی هەلاهەلا، لاشەم بەدوای خۆمدا ڕادەکێشا. بۆ ئەوەی بنووسم پێویستیم بە هەناسەی قووڵ و تووڕەبوون بوو. دەمنووسی و نەمدەزانی چ دەنووسم. وەک تەرزە وشەکان بەر کاغەز دەکەوتن. کاغەز لە دەستمدا لۆچ دەبوو، کونکون دەبوو، دەدڕا. هەموو گیانم ئارەقی لێ دەچۆڕایەوە. وەک عاشقێک دەبوو بنووسم، دەمنووسی و دەمسڕییەوە. ئەنگوستم وەک پێنچ چەقۆ لە کاغەز و قەڵەم ئاڵابوون. دەستم خوێنی لێ دەهات. باکم نەبوو، با ئەنجن ئەنجن بێت جەستەم، با وەک هەڵۆیەکی ناو قەفەز خەریکی خواردنی خۆشم بم، دەبوو بنووسم. دواجار نووسیم: کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە.)
-پێش خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانە، ڕۆمانی “میرنامە” ی نووسەر جان دۆست، یەکێک بوو لە جوانترین ڕۆمانە مێژوویییەکان لەلام، کە باس لە ژیانی ئەحمەدی خانی دەکات.
-دەتوانم بڵێم “ئەو هاوارەی نەبیسترا” دووەمین باشترین ڕۆمانی مێژوویییە لە ئێستەدا.
-بەبیرم نایەت دواجار پێش خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانە کەی بوو لەگەڵ ( کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە) دڵم
خورپەی کردووە.
-“دڵدار”، دڵداری نیشتمان و ئەی ڕەقیب، سی ساڵ تەمەن و هێندە کاریگەرییت جێهێشتووە، ئەگەر سی ساڵی دیکەی لەسەر بووایە، چیت دەخولقاند!
-چەندان جار لەکاتی خوێندنەوەی ئاخم بۆ کوردبوون هەڵدەکێشا، ئااای کوردبوون چەند سەختە!
-نووسەر هێندە جوان چیڕۆکەکە دەگێڕێتەوە، دەتبات بۆ ئەو سەردەم، هەرچەندە تێیدا نەژیاویت.
-تاکە ڕۆمانە دوای خوێندنەوەی ئارەزووی ئەوەم کردبێت بە فیلم بیبینم.
شایەنی ئەوەیە ئاوڕی لێ بدرێتەوە و بکرێت بە فیلمێک، بە جیهان بناسێنرێت.
-ئەو ڕۆمانە، بەرهەمی ماندووبوونێکی ئێجگار زۆرە، زۆر بە ئاگایییەوە نووسراوە، بە ئاسانییش گەیشتووەتە دەست خوێنەر، لە خوێندنەوەی پەشیمان نابن.