زمانم دەکێشمەوە، پلاتفۆڕمی ژیان شاعیرە
گەشبیر ئەحمەد
لە خوێندنەوەی ئەم شیعرانەدا بەر وێنە ڕاستەقینەکەی ژیانی شاعیر دەکەویت. بە ڕوونی دەبینیت کە گەنجێکی گەنم ڕەنگی گەرمیانی ماندوو، ئەم تێکستە سادە جوانانەی نووسیووە. شاعیرێک تەنهایی و نیگەرانی ڕۆژگاری سەختی شیعراندووە بە زمانێکی جوان و شیرین. دەقەکان بە ڕاستە ڕێگەیەکی ئەدەبییدا دەڕوات، لەناکاو دەکەوێتە دۆڵێکەوە، پاشان بە خێرایی دەگاتە لوتکەی گوزارشت و زمان و ئەفراندن. ئیدی ئەو بەرز و نزمییەش لە نێو هێڵی تێکستەکاندا جۆرە ڕیتم و چێژێکی تایبەتی بە وێنە ئیستاتیکییەکەی شاعیر بەخشیووە کە ماندووت ناکات لە تێڕوانین. کتێبەکە پێکهاتووە لە چواردە دەقی شیعری کە تەنها ٧٠ لاپەڕەیە، زۆر کورت و پوختە و شایەنی خوێندنەوەیە.