لەم جیهانە شێواوە و لەم سەردەمەدا، مرۆڤ چ مانایەکی هەیە؟
رێکەفت جەلال
کتێبی «شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە» خوێندەوە، کە پێکهاتووە لە چەند گوتارێکی ئەدەبی و گفتووگۆیەکی تێر و پڕ لەگەڵ چەند شیعرێکی شاعیری دانیمارکی نیلس هاو کە ئالان پەری کاری ئامادەکردن و وەرگێڕانی بۆ کردووە.
گرنگی ئەم کتێبەش هەر هەمان گرنگی کتێبێکی تری ئەم وەرگێڕە هەیە کە بەناوی (دەرگای بەختەوەری ڕووی لە دەرەوەیە) کە ئەویش کتێبی ورد و زوور باش بوو.
ئەم کتێبە باس لە چەندین پرسی ئەدەبی و دونیای نووسینی شیعر دەکات ئەمەش لە ڕێی گفتۆگۆ و کۆمەڵە وتار. لە کۆتایی ئەم کتێبەش چەند شیعرێکی شاعیر و نووسەری دانیمارکی نیلس هاو نوسراون و وەرگێڕی بە توانا ئالان پەری کاری ئامەدەکردن وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە بو کراوە. ئەوەی جێی دڵخۆشییە کە ئەم شاعیر و نووسەرە هێشتا لەژیان دا ماوە و زوور دلخۆش بووە کە ئەم بەرهەمی کراوە بۆ زمانی کوردی.
لێرەدا من دەمەوێت لەسەر ئەرک و کاری ئالان پەری قسه بکەم کە بەڕاستی، سەرکەوتووانە ئەم شاعیرەمان پێ دەناسێنێت و هەرەوەها وەرگێڕانێکی زۆر پاراو و جوانی بۆ کردووە. من لێرەوە دەست خۆشی لێدەکەم بە هۆی بەستنی پردێک لەنێوان خوێنەری کورد و ئەدەبیاتی دانیمارکی،. جێگای خوشحاڵیە کە ئەم وەرگێڕە کاری وەرگێڕان لە زمانی یەکەمەوە دەکات و زوور بە وردی و جوانی ئیشی وەرگێڕان دەکات.
ئەم کتێبە نزیکی پێنج ساڵە بەر لە ئێستا دەزگای ئەندێشە لە ساڵی 2016 چاپ بڵاویکردۆتەوە و من دڵنیام کە لەلای خوێنەران پێشوازیەکی زوور گەرم و گوڕ لێکراوە و ئێستاش داوای خوێندنی ئەم کتێبەی لەسەرە.
هەر بۆیە من زۆر پێشنیاری خوێندنی ئەم کتێبە بۆ خوێنەر دەکەم کە لە خوێندنی ئەم کتێبە خۆیان بێ بەش نەکەن.