خوێندنەوە و ڕانانێک بۆ کتێبی شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە
ئارام سديق
شيعر بۆ ترسنۆكه‌كان نییه، ناونیشانی كتێبێكی شاعیری نوێخوازی دانیماركی نیلس هاو-ـه، كه ئالان په‌ری له دانیماركییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه له دوتوێی 95 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه.
ئه‌م كتێبه به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌بێت كه به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆیه‌كی سێ به‌شییه له‌گه‌ڵ نیلس هاو و به‌شی دووه‌می چه‌ند وتارێكی هه‌مان نووسه‌ره و هه‌رچی به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه‌یه چه‌ند شیعرێكی هه‌ڵبژارده‌ی نووسه‌ری له خۆ گرتووه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی وه‌رگێڕ پێشه‌كییه‌كی بۆ كتێبه‌كه نووسیوه. وه‌رگێڕ له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ئه‌م شاعیره وه‌كو شاعیرێكی تازه‌گه‌ر و ساده به خوێنه‌ر ده‌ناسێنێت و هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یه‌كێكه له به‌رگریكاره‌كان له شاعیران. هه‌ر له‌م پێشهكییهدا وه‌رگێڕ ئاماژه به شیعرێكی نیلس ده‌كات و ده‌ڵێت: له شیعرێكدا نیلس ده‌پرسێت شیعر پاری تێدایه؟ هه‌ر خۆشی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: نه‌خێر كوا له شیعره‌وه پاره دێت. شیعر پاره‌ی تێدا نییه. شاعیره‌كان وه‌ك سواڵكه‌ره بێسه‌روشوێنه‌كان له شه‌قام و ڕێگه پڕ له جهنجاڵێیهكاندا دێن و ده‌چن. سواڵی گوێگرتن و خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن.
نیلس هاو، به‌ده‌ر له شیعر چیرۆكیش ده‌نوسێت و خاوه‌نی چه‌ند كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه ئه‌مه بێگه له‌وه‌ی حه‌زێكی زۆری بۆ گه‌شتی ئه‌ده‌بی هه‌یه و هه‌ر بۆیه وه‌كو نووسه‌رێكی موسافیر ناسراوه ئه‌و له ساڵی 1949 ـه له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك ده‌ژی. له‌و گوفتوگۆ سێ به‌شییه‌دا كه له‌م كتێبه‌دایه ئه‌م شاعیره خاوه‌نی بۆچوونگهلێكی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌و له جێگه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “بۆ ئه‌وه‌ی شیعرێكی باشمان ده‌ست بكه‌وێت و باش لێی تێبگه‌ین، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و شیعره ته‌واو ئاوێزان بێت به واتایه‌كی تر. ده‌بێ شیعر له شاعیره‌كه‌ی زیره‌كتر بێت”. ئه‌وه‌ی نیلس باسی ده‌كات باسكردنه له‌و جۆره‌ی شیعر كه شاعیر له‌ڕێی تێهزرینهكانییهوه توانیویه‌تی زیاد له مانایه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت و زیاد له وێنه‌یه‌ك پیشانی خوێنه‌ر بدات. هه‌موو شیعرێكی ڕاسته‌قینه هه‌ڵگری فره خوێندنه‌وه‌یه. هه‌موو ده‌قێكی ئیبداعی فره ڕه‌هه‌ند و فره‌دیوه و به ئاسانی په‌ی به هه‌موو سوچ و كه‌له‌به‌ره‌كانی نابرێت.
له‌باره‌ی بواری داهێنایشهوه ئه‌م شاعیره ڕایه‌كی سه‌یری هه‌یه و لایوایه داهێنان ته‌نیا ئه‌وه نییه باسی ڕهشبینییهكانی جیهان بكه‌یت. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م به گه‌شبینی ڕوانینه بێت كه نیلسی كردۆته خاوه‌نی بۆچوونگه‌لی به‌هێز و شیعر وه‌كو ژانرێكی گرنگ سه‌یر بكات و هه‌تا بگاته ئه‌وه‌ی بڵێت” شیعر بۆ ترسنۆكه‌كان نییه” وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بڵێت شیعرنووسین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خهلقاندنی دونیای جیایه، هاوكات شیعر یاخیبوون و بوێری و باسكردنی شته قه‌ده‌غه كراوه‌كانه. شیعر به‌ر له‌وه‌ی ڕیزكردنی وشه بێت هه‌وڵدانه كارێكی بوێرانه‌یه.
ئه‌وه‌ی بۆ من زیاد له هه‌موو شتێك سه‌رنجڕاكێش بوو ئه‌وه بوو كه ئه‌م شاعیره له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه شیعر له دونیای مۆدێرندا فه‌رامۆش كراوه ئه‌م شاعیره ده‌ڵێت: ئێستا زیاتر له هه‌ر زه‌مه‌نێكی تر جێگه بۆ شیعر هه‌یه. ئه‌م به‌رگریكردنه له شیعر به‌رگرییه‌كی كوێرانه نییه، به‌ڵكو به‌رگرییه له‌و وێنه‌یه‌ی كه شیعر هه‌وڵدانه بۆ یاخیبوون و ده‌رچوون له سیستم. ئه‌مه له دونیای نوێ‌دا زۆر پێویسته به‌و پێیه‌ی ئه‌م دونیا مۆدێرنه زۆر به سیستم ڕێكخراوه و مرۆڤ زیاتر له هه‌مووكات به ویست و بێ ویستی خۆی خراوه‌ته نێو سیستمه‌وه و چاودێری ده‌كرێت. هه‌ر ئه‌م شاعیره له‌باره‌ی وه‌رگێڕانی شیعره‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه وه‌رگێڕانی هه‌ر شیعرێك له دایكبوونهوهیهكی نوێی ئه‌و شیعره‌یه. ئه‌مه‌ش جیایه له‌و قسه باوه‌ی كه شیعر وزه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات. به‌ڵكو ئه‌م شاعیره لایوایه هه‌ر شیعرێك له زمانێكه‌وه وه‌ربگێڕدرێت بۆ زمانێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی نوێ له دایك ده‌بێته‌وه.
له‌و به‌شه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا كه ته‌رخان كراون بۆ وتاره‌كان به‌ر كۆمه‌ڵێك بۆچوونی جیاواز و تایبه‌تی شاعیر ده‌كه‌وین كه ئه‌مانه‌ش ده‌بنه ئاشنابوونی زیاتری خوێنه‌ر به بۆچوونی ئه‌م شاعیره و كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه كۆمه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی كۆتایی ئه‌م كتێبه باشتر تێبگه‌ین و كه ته‌رخان كراوه بۆ چه‌ند شیعرێكی ئه‌م شاعیره. واته گرنگی به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م كه گفتوگۆ و وتاره‌كانی نیلس هاوه له‌وه‌دایه كه ئاشنامان ده‌كات به دونیا و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره و بۆ تێگه‌یشتن له شیعره‌كان و دونیا تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌بنه كۆمهككهر به خوێنه‌ر. وه‌رگێڕ هه‌شت شیعری ئه‌م شاعیره وهرگێڕاهوه كه به‌لای منه‌وه هه‌ر یه‌كێك له‌م شیعرانه دونیایه‌كی تایبه‌ت و تێهزرینن له به‌شێكی جیهان، یان پیشاندانی وێنه‌یه‌كی جیهانه.
ده‌ستخۆشی بۆ ئالان په‌ری و ئه‌م وه‌رگێڕانه جوانه و به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له كاری له‌م شێوه‌یه.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
پاشکۆی ئەدەبی ڕۆژنامەی هەولێر: 24-02-2016