دڵدار وەک سەرکردەیەک
نامەیەکی کورتی کاک (سەباح ڕەنجدەر)ی شاعیر، دوای خوێندنەوەی(ئەو هاوارەی نەبیسترا)
سڵاو كاك ئارام
ئه‌م په‌یامه‌م وه‌ك هه‌ستی دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ت (ئه‌و هاواره‌ی نه‌بیسترا)، لێ وه‌ربگره. هه‌ر ڕۆمانێكی كوردیم خوێندبێته‌وه، سه‌رنجم لا دروست بووه، كه ئه‌م ڕسته و دیمه‌ن و ده‌ڕبڕینه، ئاوا نه‌بووایه و ئاوا بووایه. له ڕۆمانه‌كه‌تدا ناچاری ئه‌و خواسته نه‌بووم. له شه‌و و ڕۆژێكدا ڕۆمانه‌كه‌تم خوێنده‌وه. شه‌وه‌كه‌ی دره‌نگ نووستم و ڕۆژه‌كه‌یشی نه‌چووم بۆ كار، بێ زۆر له‌خۆكردن، وشەکان ڕژانە ناو ته‌واوی هه‌سته‌كانم و هه‌سته‌كانم چالاك بوون. ئه‌وه‌ی زۆر به لامه‌وه گرنگ بوو، (دڵدار)ت وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك نیشان دابوو. له هه‌قیقه‌تدا كه‌سایه‌تی خۆشی هه‌ر ئاوا بووه. زمانت زۆر پاك و كوردییه. توانیوته پێوه‌ندی نێوان وشه‌كان بدۆزییه‌وه و هێز بده‌یت به وشه. چاوی هه‌ر گه‌نجێكی به توانا ماچ ده‌كه‌م. پیرۆزه، هه‌زارجار پیرۆزه.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر- ٨-٣-٢٠٢٢