462348363_550808490677664_4847330555862159400_n

2021/10/15

شێوازی نووسینی ئەم کتێبە بێ ئەندازە مرۆڤدۆستانە و خەمبارە

هیوا قادر

“ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە”ی نایا ماریا ئایت ـم خوێندەوە. من بەخەسڵەتی خۆم زیاتر ئەو کتێبانەم خۆشتردەوێت کە بە خوێن دەنووسرێن، بە ئازار دەهۆنرێنەوە، لە هەمووشی گرنگتر نووسەرەکەی دەتوانێت هیچ نەبێت بە زمانەکەی بمانخاتە ژێر سێبەری ئەو باڵەخانە بەرزەی کە خۆی تیایدا دەژی و لەبەر پەنجەرەیەکیدا تەنیا و خەمبار سەیرمان دەکات. شێوازی نووسینی ئەم کتێبە و بابەتەکەی بێ ئەندازە مرۆڤدۆستانە و خەمبارە. وەرگێڕانی ئەم کتێبە بەم کوردییە ڕەوان و ئاستە بەرزەیەوە، توانیویەتی ئەو خەیاڵە شیعرییە بگوێزێتەوە، کە پڕە لە بیرکردنەوە و تێڕامان. من پێموایە ئەم تەرزە لە کتێب بۆ ناو دنیای ئێمە زۆر گرنگە، هەم وەک هونەری گێڕانەوە و تەکنیک و هەڵبژاردن.

هاوڕێی ئازیز کاک ئالان پەری، وەرگێڕانی ئەم کتێبەت پێش هەموو وەرگێڕانەکانی ترت دەکەوێت، هەم لە ڕووی زمان و خەیاڵ و داڕشتنەوە. سوپاس بۆ تۆ و ماندووبوونت، بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەش هاوکارت بوون. بە نایا ماریا ئایت ـ یش بڵێ ” تۆ کوڕە مردووەکەت بە نووسینی ئەم کتێبەت زیندوو کردەوە و بەهەموو دنیات ناساند.”