مردن کارێکی سەختە
کارزان لەتیف
شاکارە دانسقەکەی (خالید خەلیفە) و
هەڵبژاردنی بەرهەمی ئاست بەرزو وەرگێڕانی جوانی کاک کارزان عەلی
زۆرێکمان کارەساتەکان و جەنگەکان و ڕووداوە دڵتەزێن، تراژیدییەکانی ژیان دەبیستین و دەبینینین و دەگێڕینەوە، زۆرێکیش بەهەر ژانرێکی ئەدەبی بێ شیعر یان ڕۆمان و چیرۆک ئازارو ناخۆشییەکانی ژیان دەگێڕنەوە. بەڵام هەموو کەس ناتوانێت ئەم نەهامەتی و ماڵ وێرانییە کە بەسەر مرۆڤایەتیدا دێت بەجوانی بگێڕێتەوە یان خاوەن دەربڕینی جوان بێت.. گرنگی ئەدەبی گێڕانەوە لەوەدایە خاوەن دەربڕینی جوان بێت.
هەموو ئەم پێشەکییە لە پێناو ئەوەدایە کە بڵێین خالید خەلیفە خاوەن گێڕانەوەی جوان و دەربڕینی جوان و ئاست بەرزی ئەدەبییە.
” ساتی دەربڕینی خۆشەویستی لەو چەپکە گوڵە دەچێت بەسەر ئاوی ڕووبارێکەوەیە. دەبێت لە ساتی گونجاودا دەستی بۆ بەریت و بیگریتەوە، بێگومان ڕووبارەکە چاوەڕێ ناکات و لەگەڵ خۆیدا ڕایدەماڵێت. ساتێکی چڕی دان پێدانانە بە ئارەزووە قوڵەکاندا. بولبول زۆرجار ئەو چەپکە گوڵەی بەسەر ئاوەکەوە دەبینی، ئارام ئارام بە ناسکییەوە، دوور لە دەستی ئەم جۆلانێی دەکرد و نەیدەگرتەوە. ” لاپەڕە 85.
ئەم ڕۆمانە باس لە خانەوادەیەکی سوری دەکات کە دوای بەهاری عەرەبی و خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی خەڵکی سوریا، دژی ڕژێمی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد ڕوویانداوە. بەڵام لەبری ئەوەی باس لە کات و ساتی ڕووداوەکان و چۆنێتی ڕووداوەکان و شۆڕشگێڕ و خۆپیشاندەرو گرووپ و دەستەو تاقمەکان بکات، کە چۆن لە جەنگەکەدا بەشدار بوون و چالاک بوون تێیدا. باس لەژیانی خانەوادەیەک دەکات کەلەناو جەرگەی ڕووداوەکاندا ژیاون واتە گێڕانەوە لە ناو ماڵ و ئەندامانی خانەوادەیەکدایە، کە لە ماوەی زەمەنی سێ شەو و سێ ڕۆژدا ڕوو دەدەن و لەڕێگەی فلاشباکی گێڕانەوەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی ڕووداوەکان کە پەیوەستە بە ژیانی ئەندامانی خیزانەکەوە، هەروەها ژیانی کاراکتەرەکان دەربڕی جەنگ و ماڵوێرانییە کە لە ووڵاتەکەدا ڕوو دەدات..
” چیتر مردن شایانی هەڵچوون و گریان نییە، بەڵکو ڕزگاربوونێکە کە تەنانەت زیندووەکانیش ئیرەی پێ دەبەن. ” لاپەڕە 9.
کاراکتەرە سەرەکییەکان پێکدێن لە لاشەی مردووی عبدللەتیف کە باوکی دوو براو خوشکێکە بە ناوەکانی (حسێن برا گەورە، نەبیل بە نازناوی بولبول و فاتیمەی خوشکیان)
کاراکتەری عبداللەتیف دەربڕینی کەسایەتییکە کە دژی زوڵمی ژیان و ستەمی دەوڵەتی دیکتاتۆرو پشتگیری خۆپیشاندەران و ئازادییە.
کاراکتەری حسێن دەربڕینی کەسایەتییەکی کۆیلەی دەوروخولی بەرپرس و دەسەڵاتدارانە.
کاراکتەری بولبول (نەبیل) دەربڕینی بارودۆخی دەروونی کاتی جەنگ و ماڵ وێرانییە کە بە هیچ شێوەیەک نایەوێت بچێتە ناو ئەو بارودۆخەوە.
کاراکتەری فاتیمە کاراکتەری ژنێکی تەنیایە کە هیچ دەربڕینێکی نییە تەنها ئەوە نەبێ نێرینەکان باش بن لەگەڵ یەکتر و براکان پێکەوە تەبابن.
خالید خەلیفە بەگەشتێکی ترسێنەری سێ و شەو وڕۆژیدادەمانبات. من وەک خۆم هیچ نەبێ چاوەڕوانی شتێک لە کۆتاییەکی شاد بووم لە کۆتای گێڕانەوەکەدا. بەڵام نوسەر زۆر دڵڕەقانە دەگێڕێتەوە لەڕاستیدا لەگۆ کەوتن و لاڵ بونی فاتیمە شۆک بوونی منیش بوو…
ڕەنگە لە دوای جەنگ هەندێک سودمەندی گەورە بن و هەندێکیش زەرەرمەندی گەورە، بەڵام کێشەکە سودو قازانج نییە، بەڵکو ئەوەیە کە تا چەند دەتوانین مرۆڤ بوونمان بپارێزین لە ڕۆژگارە ڕەشەکانی جەنگدا چونکە “لێ مردن لە جەنگەکاندا وەک کوێر وایە و لە قوربانییەکانی ورد نابێتەوە. ” لاپەڕە 139.
ئەم ڕۆمانە جوانترین شاکارێکە لە دوای ڕۆمانی (کوڕانی گەڕەک)ی نەجیب مەحفوز خوێندبێتمەوە لە ناو کۆی ئەو ڕۆمانە عەرەبییانەی کە پێشتر خوێندومنەتەوە جا بۆیە پێشنیار دەکەم هەر کتێبێکت لەبەر دەستە وازی لێبهێنەو دەسبکە بە خوێندنەوەی ئەم شاکارە مەزنە.
لە کۆتاییدا دەستخۆش بۆ کاک کارزان عەلی بۆ ئەو وەرگێڕانە جوان و هەڵبژاردنە جوانەت ماندوو نەبی شاکارێکی جوان و دانسقەت بە ئێمە ناساند هەر بژیت.