462541391_1126339552472069_2595518474079595783_n

2024/11/16

مەینەتی گەلی کوردمان نیشاندەدات

کاردۆست سەڵاح
لەڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکی خێزانێکەوە مەینەتی گەلی کوردمان نیشاندەدات لەسەروەختی حوکمڕانی بەعسدا، گیانفیدای خەڵکە قوربانیدەر و ئاساییەکە لە پێناو سەرخستنی شۆڕش. قوربانیدان بە سەر و ماڵیان تا تروسکەی ئومێدیان خامۆش نەبێت، ئومێدێک لەگەڵ هەڵهاتنیدا تەواوی پێشبینییەکانی ئاوەژوو کردەوە. هێزگەلێک کە گەیشتنە دەسەڵات دەستیان لە مزگەوت و خوێندنگاکانیش نەپاراست، شۆفڵ و ئاسان و عەموود و سەدەکانیان ئاودیو کرد. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ڕۆژبەڕۆژ کورد لە بەدبەختییەکەوە بە بەدبەختییەکی تر دەسپێرن. هێزگەلێک هیچ کاتێک سڵیان لە تێکشکاندن و چارەڕەشکردنی تاکی کورد نەکردۆتەوە، سپڵە بوون بەرانبەر هاوڕێ شۆڕشگێرەکانی دوێنیان، چاویان تەنیا پارە دەبینێت و هیچ ئەرزشێکیان بۆ هیچ شتێکیتر نییە.
خاڵی جێگای سەرنجی ئەم ڕۆمانە زمانەکەیەتی، کوردییەکی هێندە پاراوە ناتوانیت دەستیلێهەڵگریت، ناچارت دەکات تاکۆتایی لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکاندا بڕۆیت.
((نووسین بە بێدەنگی کاری خۆی دەکات و کۆتاییش بە بێدەنگی دەهێنێت، وەک ئاوێکی زۆر گەرم وایە، بەرت بکەوێت گەرمییەکەی دەگاتە ئێسقانەکانت.)) لاپەڕە ٦٠.
ناوی کتێب/ ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم.
نووسینی/ ئارام محەمەد.
بابەت/ ڕۆمان.
قەبارە/ ١٥٧ لاپەڕە.
چاپکردنی/ نووسیار.